وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامى پرسیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بداته‌وه

سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم له شارى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى ئامارى كۆرۆنا و راگه‌یاندنى هه‌واڵى پێدانى پاره‌ى هاندانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌گه‌رى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بداته‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN پرسیارى ئه‌وه‌ى له سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى هه‌رێم كرد، “قسه‌ى چییه له‌سه‌ر بابه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى پاره‌ى كۆرۆنا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانه‌وه؟ كه پێشتر په‌رله‌مانتارێك رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بگاته كۆتایی و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن ده‌ستیان بكه‌وێت داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، به‌ڵام سامان به‌رزنجى ئاماده‌نه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه و هیچ قسه‌یه‌كى له‌باره‌وه نه‌كرد.
له وه‌ڵامى پرسیارى “ته‌خشان و پهخشانكردنى پاره‌ى كۆرۆنا”، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم وتى: “پاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وننابێت، ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان به داتاشۆ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانمان خستووه‌ته‌ڕوو، وهڵامهكانیش هه‌مووى لاى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش ناتوانن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و پێداچوونه‌وه هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رجبكه‌ن، چه‌ندین پرسیارمان ئاراسته‌كراوه پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه وهڵاممانداوهتهوه، داواده‌كه‌ین ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش پرسیارهكهیمان ئاراسته‌بكات”.
هه‌ر له وه‌ڵامێكى پرسیارى په‌یامنێرى SNN له‌باره‌ى وه‌رگرتنى بڕى 60 هه‌زار دینار له‌برى پشكنینى كۆرۆنا له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه تووشى كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌یان وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم وتى: “ئه‌وه پسوڵهیهى كه دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ر هى كه‌رتى تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو پسوڵه‌ى سه‌نته‌ره راوێژكارییهكانه و به فه‌رمانێكى تایبه‌ت و به ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایی كراوه”.
پێشتر شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێمە گوماندەكەین ئەو بڕە پارە زۆرەی بۆ كەرتی تەندروستی و پرسی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و حكومەتی هەرێمەوە تەرخانكراوە تەخشان و پەخشان كرابێت و بۆ مەبەستی تر بەكارهاتبێت، بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین”.
وتیشی: “رەنگە لە داهاتوویه‌كی نزیكدا تەواوی بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستیی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن، لەوێ روونكردنەوەی پێویستمان پێبدەن بۆ ئەوەی بزانین ئەو پارانه چۆن سەرفكراوە، چونكە هەموومان دەزانین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتایی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو ئێستا زیاتر لە 13 ملیار و 390 ملیۆن دینارى ته‌رخانكردووه و حكومەتی عێراقیش 5 ملیار و 500 ملیۆن دینارى ته‌رخانكردووه، ئەو هەموو پارەیە چی بەسەر هاتووه و چۆن خهرجراوه پێویسته روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بدرێت”.
ئەندامه‌كه‌ى لیژنەی تەندروستیی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “لە هەنگاوی یەكەمدا وەزیر و بەڕێوەبەرهكان بانگهێشت دەكەین، دواتر ئەگەر هەڵە و كەموكورتی هەبوو، داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەكەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









