
پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوەبه‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى رایگەیاند: به‌هۆى ئاسایى بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى پرسه له قه‌زا و ناحییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ژماره‌ى تووشبوون به كۆرۆنا زیادیكردووه، ده‌شڵێت: “دۆخه‌كه له‌ناو سه‌نته‌رى سلێمانى له‌ژێر كۆنترۆڵدایه”.
د.هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند :”به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى به‌شێك له هاووڵاتییان و ئاسایى بوونه‌وه‌ى ژیان و به‌ڕێوه‌چوونى پرسه و بۆنه كۆمهڵایهتیيهكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا زیادیكردووه، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه”.
وتیشى: “له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى هێشتا رێژه‌ى تووشبوون ئاساییه، زۆر هه‌ڵنه‌كشاوه، به‌ڵام له قه‌زا و ناحییه‌كان رێژه‌كه به‌رزتربووه‌ته‌وه، به نمونه به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى پرسهیهكهوه ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌شداربووانى پرسه‌كه تووشبوون كه ئه‌وانه‌ى له پرسه‌كه‌وه رۆیشتونهتهوه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شیان تووشكردووه، ئه‌مه‌ش واى كردووه كه رێژه‌ى تووشبوون به‌شێوه‌ى به‌رچاو زیادیكردووه”.
جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى سلێمانى 187 تووشبوو خه‌وێنراون، 174 یان له‌ژێر ئۆكسجیندان، 30 تووشبوو له به‌شى چاودێرى چڕدان، هۆكارى زۆرى ژماره‌ى ئه‌و تووشبووانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه‌خۆشه‌كان ماوه‌یه‌كیان پێده‌چێت تاوه‌كو چاكببنه‌وه، بۆیه كه تووشبووى نوێ داخڵده‌كرێت ژماره‌كه زیاد ده‌بێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









