
کازمی و مایک پۆمپیۆ
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند “سێ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی چەند پڕۆژەیەک و پێشخستنی کەرتی کارەبا لە عێراق واژووکردووە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، “لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان سێ گرێبەستمان واژووکردووە، لەنێویشیاندا ئاژانسی گەشەپێدانی ئەمریکی USAID، تا لە عێراقدا دەست بە بەرنامەکانی پشتیوانیکردنی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بکاتەوە.”
لە بارەی ئەو ئاژانسەوە رایگەیاندووە: “ئاژانسی USAID یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوەکانی ئەمریکا، کە بەشداری لە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراقدا دەکات.”
باسی لەوەشکرد: “رێککەوتنی دووەم لەگەڵ یەکێک لە دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکادا دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان، ئەوەش راستەوخۆ لە رێگەی وەرگرتنی چەند پشکێکی کۆمپانیاکەوە دەبێت لەلایەن کۆمپانیا عێراقییەکانەوە، کە دەبنە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی پڕۆژەکان.”
راشیگەیاند، “ئاژانسی گەشەپێدان و دامەزراوە ئەمریکییەکە بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان نزیکەی پێنج ملیار دۆلار تەرخاندەکەن و بەچەند قۆناغێک بۆ پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق خەرجیدەکەن.”
سەبارەت بە دوایین گرێبەستیش وتی: “گرێبەستی سێیەم لەگەڵ کۆمپانیای جی بۆ دامەزراندن و پاڵپشتیکردنی دارایی کەرتی کارەبا بووە، ئەو رێککەوتنەش بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی کەرتی کارەبا و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا گرنگە.”
لە ئێستادا شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە واشنتنە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئابووری و وزە و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









