بەربەستەکانی چوونی میسی لە بەرشەلۆنە

0
1622
میسی

SNN Sport

ئەمڕۆ میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە، شوێنی پشووەکەی جێهێشتووەو لەگەڵ کومانی راهێنەری نوێی  یانەکە کۆبووەتەوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی نزیک لە بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە بە کومانی راهێنەری راگەیاندووە، لە ئێستادا خۆی زیاتر لە دەرەوەی یانەکە دەبینێتەوە تا مانەوە لە بەرشەلۆنە.

پێگەی EL PAIS:ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی گرێبەستی تا ساڵی 2021 لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەو نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ئەستەمە بتوانێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە و ئەمە یەکێکە لە بەربەستەکانی چوونی ئەو یاریزانە.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە دەڵێت:” میسی بەربەستەکانی چوون لە یانەکە دەزانێت، ئەستەمە یانەیەک 50 ملیۆن یۆرۆی لە ساڵێکدا وەکو مووچە پێبدات، کە لەم قەیرانی ئێستادا  هەموو یانەکانی ئەوروپای بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێکەوتووە”.

لە کۆتایدا نوسیویەتی” میسی ئەم وەرزە درێژە بە یاریکردن دەدات تا کۆتایی گرێبەستەکەی، کە لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بە ئازاد و بێ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت”.

بە پێی راپۆرتی پێشووی رۆژنامەکان، نزیکترین یانە لە میسییەوە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزییە، بەڵام چەند یانەیەکی تریش چاودێری دەکەن، کە دیارترینیان ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمانە.

دەنگۆی چوونی میسی لە بەرشەلۆنە دوای شکستە قورسەکەیان بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ دێت لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان،کاتێک 8-2 دۆڕان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this