
ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل له‌نێوان هه‌رێم و توركیا | فۆتۆ: AA
SNN
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند، بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ ئاستی پێش کۆرۆنا بوژاوەتەوە و ئێستا رۆژانە 1400 بۆ 500 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دێنە خاکی عێراقەوە.
هاکان کاراچای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی وڵاتەکەی راگەیاندووە: “سه‌ره‌ڕای په‌تای كۆرۆنا و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ربه‌ست، له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار”.
وتوشیەتی: “توركیا له ده‌روازه سنوورییه‌كانی خاپوور و ئیبراهیم خه‌لیل چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌نگاوی پێویستی ناوە بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووین له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ره‌وشه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه. بەوەش لانیكه‌م گواستنه‌وه‌ی كاڵا و پێداویستییه بازرگانییه‌كان ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئەوەشی راگەیاندووە: “لە شه‌وی رابردووه‌وه دوای پشكنین، رێگه به شۆفێرانی بارهه‌ڵگری توركیا ده‌درێت بێنه ناو خاكی عێراق و كاڵا و پێداویستییه‌كانیان دابنێن”.
کاراچای دەڵێت “حکومەتی هەرێم مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی داناوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کاتێک بیرمان لە قەبارەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کردەوە لە دەروازەی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل، بۆمان دەرکەوت کە پێویستمان بە ناوەندێکی پشکنینی کۆرۆنایە کە پشکنینەکان بەشێوەیەکی خێرا بکرێن، چاودێری دروستکردنی ناوەندێکی لەم شێوەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان‌مان کرد، ئێمەش سەردانی ناوەندەکەمان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری شێوازی کارکردنی ناوەندەکە بووین”.
ئەوە لە کاتێکدایە هاتنی شوفێرانی تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، ناڕەزایی شوفێرانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و شەوی 19ی ئاب لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گردبوونەوە و هێزە ئەمنییەکان بە تەقە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و 24 کەسیان کردە قوربانی.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









