هەواڵگری ئەمریکا چەند زانیارییەکی شاراوە لەبارەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ووهان
SNN
هەواڵگری ئەمریکا ئەوە ئاشکرادەکات، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان-ی چین، بەرپرسانی ئەو شارە زانیاری هەستیار و چارەنوسسازیان لەبارەی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە لە حکومەتی ناوەندی چین شاردووەتەوە و ئەوەش هۆکاربووە بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئەمریکاوە ئاشکرایدەکات کە بۆچی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ووهان-ی چین، جیهان لە مەترسییەکانی کۆرۆنا ئاگادارنەکراوەتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامە ئەمریکییەکە کە پشتی بە بەلگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA بەستووە، بەرپرسانی پەکین لە چەند هەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆی ووهانەوە ئاگادارنەکراونەتەوە لە مەترسییە کوشندەکانی ئەو ڤایرۆسە لەسەر مرۆڤ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی ووهان و هەرێمی هوبەی ترسیان هەبوو لەوەی لەلایەن حکومەتی ناوەندی چینەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لەبەرامبەر کەموکورتییەکانیان بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی ئەو پەتایە سزابدرێن.
دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ملیۆنان کەسی تێپەڕاند، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، حکومەتی چینیان بە شاردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیدا تۆمەتبارکرد، رەخنەکانی ئەمریکاش لە حکومەتی چین لەوبارەیەوە، بووە دەستپێکێک بۆ قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و پەکین.
لەدوای ئەمریکاش چەند وڵاتێکی ئەوروپی ئۆباڵی زیانە گیانی و ئابوورییەکانی کۆرۆنایان خستە ئەستۆی حکومەتی چین و لە ئێستادا داوای قەرەبووی لێدەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









