چەند ئامۆژگارییەک دەربارەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی رووسیا دەخرێتە ڕوو

SNN
سەڕای بوونی گومان لەسەر ڤاکسینە نوێکەی رووسیا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی (سپوتنیک ڤی) بەڵام چەند ئامۆژگارییەک پێشکەش دەکرێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەی بۆ بەکاردەهێنن تا رووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.
پەیمانگای رووسی بۆ توێژینەوەکان دەڵێت: پێویستە پلەی گەرمی کەسەکە بزانرێت پێش بەکارهێنای ڤاکسینەکە، لەکاتێکدا کە بۆی بەکاردەهێنرێت پێویستە نیو کاتژمێر لەژێر چاودێری پزیشکیدابێت.
هەورەها ئەو خانمانەی کە دوو گیانن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەستیاری توندیان هەیە نابێت بە هیچ جۆرێک ئەم ڤاکسینەیان بۆ بەکاربهێنرێت، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە کۆرۆنا چاکبوونەوەتەوە لە ماوەی 2 بۆ 4 هەفتە دوای چاکبوونەوەکەیان دەتوانن ئەم ڤاکسینە بەکاربهێنن.
هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی جگەرو گورچیلەیان هەیە نابێت ئەم ڤاکسینە بەکاربهێنن، ئەوانەشی کە کێشەی کوێرە رژێنەکانیان هەیە، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پەرکەمیان هەیە و یاخود جەڵتەی مێشک لێیداون یاخود نەخۆشییە دەرمارییەکانیان هەیە بەهەمانشێوە نابێت ئەم ڤاکسینە بەکاربهێنن، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی رەبوەیان هەیە لەگەڵ سییەکان، ئەوانەشی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، ئەوانەشی کە بەرگری جەستەیان لاوازە ناتوانن سود لەم ڤاکسینە وەربگرن.
لەکاتی بەکارهێنای ڤاکسینەکەدا رەنگە کەسەکە دووچاری، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەستە ببێت لەگەڵ سەر ئێشە، سەرگێژخواردن، نەمانی حەزی خواردن، ئەو کۆرپانەی تەمەنیان دەگاتە 6 مانگ دەتوانن ئەم ڤاکسینەیان بۆ بەکاربێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









