
دیمەنێک لە یاری سلێمان و هەولێر
ئه‌ردەڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای زیاتر له 15ساڵ خزمه‌تكردن به یانه‌كانی پارێزگای سلێمانی له شاری سلێمانی به‌یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
سهفهین حه‌مه‌دی گۆڵپارێز كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره دوای زیاتر له 15ساڵ خزمه‌تكردن به 7 یانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا له شاری سلێمانی به‌بێ ئاماده‌بوونی هیچ به‌رپرسێكی وه‌رزشی به‌یه‌كجاری وازهێنانی خۆی له یاریكردن راگه‌یاند.
له یاریه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به‌یه‌ك گه‌یشتن، سه‌ره‌تا وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و خزمهتەی سه‌فین حه‌مه‌د كردوویه‌تی، دوای چه‌ند خوله‌كێك یاریكردن دواتر به‌رێزه‌وه له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو تیپه‌وه به چه‌پڵه رێزان ناوبراو یاریگای جێهێشت.
دوای یارییه‌كی ئاست به‌رزو به‌هێزو پڕ چێژ له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو تیپه‌وه كه چه‌ندین جووڵه و نمایشی جوانیان پێشكه‌شی هانده‌ران كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا تەوابوو.
محه‌مه‌د هاوار گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر و دیار عه‌لیش گۆڵه‌كه‌ی سلێمانی تۆمار كرد.
سه‌فین حه‌مه‌د گۆڵپارێزی پێشووی شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند:” بۆ من شتێكی ناخۆشه كه واز ده‌هێنم له یاریكردن، چونكه ماوه‌ی 15 ساڵه خزمه‌ت به یاری تۆپی پێ ده‌كه‌م ئێستا زۆر ناخۆشه واز ده‌هێنم، راسته من خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرم له‌وێ نیشته‌جێم، به‌ڵام پێم باشبوو ئه‌م مه‌ڕاسیمه له شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه كۆتایی به ژیانی وه‌رزشییم بهێنم”.
سه‌فین ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” به‌داخه‌وه دوای 15ساڵ خزمه‌تكردن، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كان و یانه‌كان راستیان بكردایه كه خزمه‌ت به یاریزان و وه‌رزش ده‌كه‌ن، ده‌بووایه ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌یان له شاری هه‌ولێر بۆم ئه‌نجام بده‌ن”.
سه‌فین حه‌مه‌د له‌ساڵى 1981 له شاری هه‌ولێر له دایكبووه له ساڵی 1996 ده‌ستی به یاری تۆپی پێ له لاوانی یانه‌ی كۆیه كردووه و بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی كۆیه، برایه‌تی ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ، ئارارات ، ئاڵا ، جیهان و به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌ردوو خولی كوردستان و عێراق یاری كردووه.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









