گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 22/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (22/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- چوونی قورسە.
- میسی ئەرجەنتینی دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری خۆی بدات، چونکە لە 30ی ئاب یانەی بەرشەلۆنە راهێنان دەستپێدەکاتەوە.
- چوونی ئەم یاریزانە ئاڵۆزە، چونکە نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆریە و گرێبەستەکەی لە 2021 کۆتایی دێت.
- کچانی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئافرەتان سەردەکەون و 1-0 لە ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبەنەوە.
- هنریک لارسۆن دەچێتە شاندی راهێنانی یانەی بەرشەلۆنە و پاڵەوانێکی تر لەسەر کورسی یەدەگی یانەکە دەبێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بۆ گواستنەوە نابێت.
- یانەی بەرشەلۆنە میسی بە یاریزانێکی سەرەکی دەزانێت لە پرۆژەکەی کومانی راهێنەردا.
- یانەکە وای دەبینێت میسی هاوکاری بەرشەلۆنە دەکات بۆ چاکبوونەوە لەم دۆخە، نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە و چوونی لە یانەکە قورسە.
- دوو لێدانی سەری لۆک دی یۆنگ و دیەگۆ کارلۆس نازناوی شەشەمی یۆرۆلیگ بە سڤییا دەدەن دژی ئینتەرمیلان.

مارکا:
- سڤییای 6 نازناوی یۆرۆپالیگ.
- یانەی سڤییا بردنەوەیەکی گەورە دژی ئینتەرمیلان بەدەست دەهێنێت لە یاری کۆتایی جامی یۆرۆلیگ و نازناوی شەشەم دەباتەوە.
- یانەکە لە شەش بەشداریکردنی لە یاری کۆتایدا لە شارەکانی ئایندهۆڤن 2006، گلاسکۆ 2007 ، تۆرینۆ 2014 ، وارسۆ 2015، بازل 2016 و ئێستا لە کۆڵن 2020، توانی 6 نازناوەکە بباتەوە.
- رائول بە شوێنی یارییەکی تری کۆتایی دەگەڕێت لەگەڵ ریاڵ مەدریدی لاوان و رووبەڕووی یانەی سالزبۆرگی نەمسایی دەبێتەوە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی لاوان.

ئاس:
- سڤییا لیگ.
- دوو گۆڵی لۆک دی یۆنگ و گۆڵێکی دییەگۆ کارلۆس نازناوی یۆرۆلیگی بەرامبەر بە ئینتەرمیلان پێدەدات و توانیان 3-2 یاریەکە ببەنەوە.
- لۆپتیگی راهێنەر نازناوی شەشەم بۆ یانەکەی دەباتەوە دوای وەرزێکی قورس.
- یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ رائول گۆنزالێز بە شوێنی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان دەگەرێت بەرامبەر یانەی سالزبۆرگی نەمسایی.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









