عێراق هۆشداری دەدات لە گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە

ئاوی زێی بچوک
SNN
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: “رێژەی ئاو لە رووباری سیروان و زێی بچووک زۆر کەمیکردووە” داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات بە کاری پێویست هەستێت.
عەونی زیاب وتەبێژی وزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت: “کەمبوونەوەی ئەو ئاوانە زیانی گەورە بە پارێزگای دیالە و رووباری دیجلە دەگەیەنێت”.
وتیشی: “ئاوی رووباری سیروان لە چرکەیەکدا 47 مەتر سێجا ئاوی دەدا، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بۆ 7 مەتر کەمبۆتەوە و ئاوی زێی بچووکیش بۆ 2 مەتر کەمبۆتەوە کە ئەوەش مانای نزیکبوونەوەیە لە سفر”.
داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد کە هەڵوێست وەربگرێت و پەیوەندی بە لایەنی ئێرانییەوە بکات بۆ چارەسەری ئەو دۆخە نەخوازراوە”.
له نێوان عێراق و ئێران نزیكه‌ى 42 رووبار و جۆگه و چه‌مى ئاوى وه‌رزى هه‌یه و كێشه ئاوییه‌كانى نێوان عێراق و ئێران میژوویه‌كى كۆنى هه‌یه و نزیكه‌ى 400 ساڵه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، دواین رێكکه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات رێكکه‌وتنى جه‌زائیرى ساڵى 1975 بووه، ئێران ئه‌و رێكه‌وتنه به بنه‌ماى هه‌موو گفتوگۆكانیان ده‌زانن و هه‌مووانیش ده‌زانن لە ساڵى 1980وە وڵاتى عێراق رێكه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ڕوویدا كه به‌شێكى به‌هۆى ئاوه‌وه بوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









