
کاماڤینگا
SNN Sport
یاریزانی یانەی رینی فەرەنسی، ئیدواردۆ کاماڤینگا، یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا دەکات و مانەوەی لە یانەکەی لە وەرزی داهاتوو دووپات دەکاتەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی لەسەر چوونی ئەم یاریزانەی یانەی رین بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، لە نوێترین لێدوانیدا کاماڤینگا دەڵێت:” 2 ساڵ لە گرێبەستەکەم ماوە، من وەکو یاریزانی رین دەمێنمەوە لە وەرزی داهاتوو، هیچ گرنگییەک بە پڕوپاگەندەکان نادەم تەنیا تۆپی پێ نەبێت،شتی راست و شتی تریش هەن کە هەڵەن دەگوترێن”.
ئەم قسانەی کاماڤینگا لە کاتێکدایە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نەدات و تەنیا یاریزان بفرۆشێت، لەسەروی هەمووشیانەوە فرۆشتنی بەیڵ و جەیمس ردۆریگێزە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی یانەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئیدواردۆ کاماڤینگا بەرەگەز ئەنگۆلییە، بۆ فەرەنسای خوار تەمەنی 21 ساڵان یاری کردووەو تەمەنی 18 ساڵە، لە یانەی رین یاری دەکات و یاریزانی هێڵی ناوەندە، یانەی شاهانە دەیەوێت بۆ شوێنی کاسێمێرۆ بیگوازێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









