رۆژنامەی لاگازێتا پێکهاتەی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان بۆ یاری کۆتایی بڵاودەکاتەوە

0
1474
پاریس سانجێرمان و بایرن میونخ

SNN Sport

ئەمشەو لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە یاریگای دالۆز لە شاری لیشبوونە لە وڵاتی پۆرتوگال رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

کۆتا جار یانەی بایرن میونخ نازناوەکەی بە دەستهێنابێت، وەرزەکانی 2012-2013 بووە لەسەر حسابی بروسیا دۆرتمۆند، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان تا ئێستا نەیتوانیوە نازناوەکە بباتەوەو هەموو ئامانجی ئەوەیە بە دەستی بهێنێت.

یاریەکە لە لایەن ناوبژیوانی ئیتاڵی، دانێلی ئۆرساتۆ بەڕێوە دەبرێت و هیچ هاندەرێک ئامادە نابێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی بە ناوبانگی ئیتاڵی پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە یاری دەکەن.

پێکهاتەی بایرن میونخ:

گۆڵپارێز:نۆیەر

بەرگری: بواتینگ،ئەلابا، داڤیس، کیمیچ.

ناوەند: مۆلەر، گۆرتێزکا،تیاگۆ.

هێرشبەران: پێرسیچ، لیڤاندۆڤسکی، گنابری.

پێکهاتەی پاریس سانجێرمان:

گۆڵپارێز: ناڤاس

بەرگری:کیمپیمبی، تیاگۆ سێلڤا،کیرەر،بێرنات.

ناوەند:مارکینهۆس، هێرێرا، پاریدس.

هێرشبەران:دی ماریا، نەیمار، مباپی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this