گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 23/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (23/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کومان کۆتینیۆ و لاوتارۆ مارتینێزی دەوێت بۆ وەرزی داهاتوو.
- یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاری بۆ هێرشێکی نوێ دەکات بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، هێشتا ئەرجەنتینیەکە لە پێشینەی کارەکانیەتی.
- دوای یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان کومان پەیوەندی بە کۆتینیۆوە دەکات بۆ نیازی نیەتەکانی.
- لویس سوارێز کلیلی هاتنی ڤان دی بیکی یاریزانی یانەی ئەجاکسە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
- لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 هەردوو یانەی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

سپۆرت:
- سێ گرێبەست.
- یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کومان رێککەوتووە و لە پێشینەی کارەکانی لاوتارۆ مارتینێز، ئیریک گارسیا و گایایە.
- دەبێت یانەی بەرشەلۆنە یەکەمجار یاریزانەکانی بفرۆشێت و لەوانەیە گرێبەست لەگەڵ ڤان دی بیکیش بکات.
- بەرشەلۆنە گرێبەستی بۆ فرۆشتنی یاریزانە سەرەکییەکانی بۆ دێت.
- بەربەستەکانی داهاتووی لویس ئینریکی و جۆردێ ئەلبا، راهێنەرەکە ئەلبا دووردەخاتەوە لە ریزەکانی ئیسپانیا.

مارکا:
- یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی نێوان بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان: شەوێکی تەواوی تۆپی پێ، خەونی ملیۆنان.
- لیڤاندۆڤسکی شوێنی ژمارەکەی رۆناڵدۆ کەوتووە کە 17 گۆڵی لە یەک وەرزی چامپیۆنس لیگ کردووەو دەیەوێت بیشکێنێت.
- هەریەکە لە نەیمار و مباپی بە شوێنی یەکەم نازناوی ئەوروپی دەگەڕێن بۆ یانەی پاریس سانجێرمان.
- ریاڵ مەدرید و رائول بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان سەردەکەون.
- یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بردنەوەی نازناوەکە رووبەڕووی یانەی بەنفیکا دەبێتەوەو یاریەکە لە رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت، کە دوێنێ توانی 2-1 لە سالزبۆرگ بباتەوە.

ئاس:
- پترۆدۆلار رووبەڕووی بە تەمەنەکەی ئەوروپا دەبێتەوە.
- بایرن میونخ لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
- بەهرەی مباپی و نەیمار رووبەڕووی هێزی گۆڵ تۆمارکردنی لیڤاندۆڤسکی و مۆلەر دەبنەوە.
- لەوانەیە 7 یاریزانی ئیسپانیا لە یاری کۆتایدا بەشداری بکەن.
- سوارێز:” ئەگەر یانەکەم داوای چوونم بکەن، ئەوا بەرشەلۆنە جێدەهێڵن.
- کاڤانی لە رێگادایە بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی شکستیهێنا بۆ چوون بۆ بەنفیکا.
- ریاڵ مەدریدی خوار تەمەنی 19 ساڵان بە راهێنەرایەتی رائول یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە بەنفیکا دەکەن.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









