
لویس سوارێز
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وای دەبینێت، لە ئێستادا داهاتووی لویس سوارێز لە یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی هاتووەو نایەوێت ئەو یاریزانە بە درێسی یانەکەیەوە لە وەرزی نوێ ببینێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە کار بۆ فرۆشتنی یاریزانەکانی دەکات، کە لە ئێستادا لە پلانی رۆناڵد کومانی راهێنەردا نین و سوارێزیش یەکێکە لە یاریزانەکان.
هەروەها یانەکە پلانی داناوە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز جارێکی تر دەستپێبکاتەوەو دەیەوێت جارێکی تر هەوڵی هێنانی بدات.
ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، یانەی بەرشەلۆنە وای دەبینێت سەردەمی سوارێز لە یانەکە کۆتایی هاتووە، ئێستا کاتی گەیشتنی لاوتارۆیە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە نوێترین لێدوانیدا لویس سوارێز هەمووانی دڵنیاکردەوە کە:” ئەگەر بەرشەلۆنە نەیانەوێت بمێنێتەوە ئەوا یانەکە جێدەهێڵێت، بەڵام ئەوەی دەگوترێت لەسەر داهاتووی قسەی رۆژنامەکانە و هێشتا هیچ شتێکی فەرمی لە لایەن ئیدارەی یانەکەوە پێ نەوتراوەو ئامادەشم وەکو یاریزانی یەدەگ لە یانەکە بمێنمەوە”.
یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا پلانی داناوە، سوارێز بە یانەی ئەجاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی بدات و لە پێناو ئەو یاریزانە ، ڤان دی بیکی هۆڵەندی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو بە کلیلی هاتنی ئەم یاریزانەی دەزانن.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکی تر باس لەوە دەکەن، میسی مەرجی مانەوەی لە بەرشەلۆنە ئەوەیە، لویس سوارێز بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکە بمێنێتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








