هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن لە شەقامەکانی سلێمانی دەستیپێکردووە

وێنە: SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس و دادگای سلێمانی، رێکخراوێک هەڵمەتێکی بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن لەسەر شەقامەکانی سلێمانی دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا 50 کەس کە ئەو کارەیان دەکرد دەستگیرکراون.
هێمن غازى، به‌رپرسى رێكخراوى لاوانى سوشیال دیمو‌كراتى كورد له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیس و دادگاى سلێمانى توانرا ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێت کە لەسەر شەقامەکان سواڵدەکەن، لە چوارچێوەی کەمپینێکماندا کە ناومانناوە (ئەم شارە مەشێوێنن)، ئەو کەسانەش کە دەستگیرکراون به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕکراوەتەوە بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ى كارى له‌و جۆره نه‌كه‌نه‌وه”.
وتیشى: “كه‌مپینه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوودا كار له‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه ده‌كه‌ین كه بونه‌ته هۆى ناشرینكردنى سیماى شار به نمونه له رێگاى سه‌رچنار رۆژانه له پاش نیوه‌ڕۆ كه‌سانێكى زۆر له سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان تاوه‌كو دره‌نگانێكى شه‌و خه‌ریكى خواردنه‌وه‌ن كه له پاش خۆشیان ئه‌و هه‌موو پاشه‌ڕۆ و زبڵ و قووتوانه به‌جێده‌هێڵن كه ئه‌وه دیارده‌یه‌كى ناشرینه و به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان کار بۆ کۆتایی هاتنی دەکەین”.
لەبارەی کارەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی سواڵکردن، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند: “تیمه‌كانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر شتێك یان دیارده‌یه‌كى نه‌شیاو له شاردا هه‌بێت بنبڕى بكات بۆیه له پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته توانرا زیاتر له 50 كه‌س ده‌ستگیربكرێت و به‌ڵێننامه‌یان پێ بڕبكرێتهوه بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌و جۆره نه‌كه‌نه‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









