قوباد تاڵەبانی “پڕۆژەی گەشتیاری دوکان ژمارەیەکی زۆر هەلی کار دەڕەخسێنێت و کەرتی گەشتوگوزار دەگەشێنێتەوە”

قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم
SNN
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئاب، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی گەشتیاری دوكان-ی کرد، کە پڕۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیژییە و دەكەوێتە قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پڕۆژەی گەشتیاری دوكان ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار دەڕەخسێنێت و دەبێتە ھۆی گەشەكردنی کەرتی گەشتوگوزار و دواتر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی داراییمان.
لە کۆبوونەوەکەدا، كە فاروق مەلا مستەفا خاوەنی کۆمپانیاکانی (فاروق گروپ) لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنیەتی بەڕێکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت لەماوەی داهاتوودا دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە کرد کە هەر لە قۆناغەکانی سەرەتایی دەستپێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار دەڕەخسێنێت و دواتر دەبێتە هۆکاری جموجوڵێکی بازرگانی گەورە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی، جگە لەوەش دیمەنێکی گەشتیاری جوان دەبەخشێتە دەڤەرەکە کە ئەمەش دەچێتە خانەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ گەشەپێکردنی کەرتی گەشتوگوزار و دواتر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی داراییمان.
وتیشی: “ئێمە لە حكومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە گرنگە سەرپێبخەین کە لەلایەک سوودی راستەوخۆی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و لەلایەکی تریش دەبێتە ئامرازێک بۆ گەشەکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان”.
لای خۆیەوە خاوەنی کۆمپانیاکانی فاروق گروپ ئامادەیی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی پێدانی قەرەبووی دارایی بەو ھاووڵاتییانەی کە زەویەکانییان دەکەونە چوارچیوەی پلان و سنووری زەوی پڕۆژەکە و دواتریش دەستبکرێت بە پڕۆژەکە.
ھەروەھا بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغەکانی ئامادەکاری دەستپێکردنی پڕۆژەکە بکەونە سەرپێ، دواتر بۆ دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیە حكومەتی ھەرێم و گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، بە ھاوبەشی، كۆمپانیایەكی جێبەجێكار پێكدەھێنن.


هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








