دیاریکردنی نرخی ماسک نیگەرانی هاووڵاتییانی هەولێری لێکەوتۆتەوە

SNNـ مەودا مستەفا
دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبارەی دیاکردنی سزای 20هەزار دینار بۆ ئەوکەسانەی کە ماسک نابەستن نیگەرانی و کاردانەوەی بەدوایخۆیدا هێناوە.
خالید حەسەن هاووڵاتییەکی شاری هەولێرە بە SNNی راگەیاند :”لە بری ھۆشیارکردنەوەی زیاتری ھاووڵاتی بە بەستنی ماسک و دەستکێش، وەزارەتی ناوخۆ لە یەکێک لە خاڵەکانی بەیاننامەکەدای دەڵێت ھەر کەس لە دەرەوەی ماڵ ماسک نەبەستێت بڕی 20 ھەزار دینار سزا دەدرێت، لە کاتێکدا خەڵک ھەیە کە داھاتی تەواوی مانگەکەی بەشی سێ جار سزاکەی وەزارەتی ناوخۆ ناکات، جگە لەوەش سەیری ھەموو بڕیارەکان بکەیت ئامانجەکە زیاتر زیادکردنی داھاتە نەک خۆپارێزی چونکە ئەوندەی ژمارە و بڕی سزا دیاریکراوە، ئەوەندە رێگاکانی خۆپارێزی نیشاننەدراوە، بە داخەوە زیاتر دەچێتە زیادکردنی داھات نەک کەمکردنەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
لای خۆشیەوە هەژار مەحمود هاووڵاتییەکی شاری هەولێر دەڵێت: “ئەوەی حکومەتی باشوور دەیکات بەرامبەر هاووڵاتییانی لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایە نەکراوە، ئەم کابینەیە لەیەک دیناری خۆی خۆش نابێت کەلای هاووڵاتییانە، کەچی رۆژانەش قورسایی دارایی دەخاتەسەریان”.
دەشلێت “بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ زۆر نابەجێیەو روونە کە تەنها مەبەست لێی رووتاندنەوەی خەڵکە، تائێستا وەزیری ناوەخۆ بڕیارێکی دروستی نەداوە لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان لەسەردەمی کۆرۆنا، سەرەتاکانی هاتنی ئەم ڤایرۆسە هاتووچۆکردنی نێوان پارێزگاکانی هەرێمیان قەدەغەکرد لەکاتێکدا کۆڕۆنا وەک ئێستا تەشەنەی نەکردبوو، ئێستا بەگوێرەی ئامارەکانی خۆیان دۆخەکە زۆر خراپە، کەچی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان هەڵگیراوە، ئەمە پێمان دەڵێت سەرەڕای بوونی ئەم ڤایرۆسە لە هەموو جیهان، لە کوردستان بەسیاسی و دەستخستنی ئابووری و بازرگانی پێوەند کراوە لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە”.
وتیشی “لە هەرێمى کوردستان کە بەداخەوە کەوتووینەتە بەرامیەر هەندێک بڕیار کە بە یاسا بوونى نییە بۆیە ئەو بڕیارانەمان بەسەردا دەسەپێنن، بابەتى وەرگرتنى 20 هەزار دینار وەک سزاى نەبەستنى ماسکیش، هەمان شتە، دیارە ڕێنمایی و هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوە گرنگترە لە سزادان، ئەوکات هەندێک خەڵک یاخى دەبن و هەر بە ئەنقەست نایبەستن”.
راشیگەیاند: “بۆیە من پێموایە دەرکردنى ئەو بڕیارە بنەمایەکى ئەقڵانی نەبووبێ ئاخر کۆڵکێشێکى ناو بازار خۆی ڕۆژى 5 هەزارى دەستدەکەوێت، کرێکارێک بە 15 هەزار لە ئیشبێ فەرمانبەرێک دینار نەبێ لە گیرفانیا چۆن دەستت تێی دەچێ 20 هەزار سزاى بەسەردا بسەپێنى، ئەگەر لە دڵسۆزیان ئەو بڕیارە دەرکراوە با ماسکەکان بە خۆڕایی دابەش بکەن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









