پۆمپیۆ بۆ رێگریکردن لە هەژموونی ئێران سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پۆمپیۆ
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لەلایەک و رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا.
مایک پۆمپیۆ، ئەمڕۆ یەکشەمە بەرەو ئیسرائیل بەڕێدەکەوێت کە وێستگەی یەکەمی سەردانەکەیەتی، دواتریش سەردانی ژمارەیەک وڵاتی کەنداو و سودانیش دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەم سەردانەی مایک پۆمپیۆ، ئاماژەی بەوە کردووە “ئەمریکا جەخت لە ئاشتی و سەقامگیری لە ئیسرائیل و سودان و وڵاتانی کەنداو دەکاتەوە.”
لە ئیسرائیل مایک پۆمپیۆ، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل کۆدەبێتەوە بۆ باسکردنی ئەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە کاریگەرییەکانی ئێرانەوە هەیە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا و هەروەها بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات.
دواتریش جارید کوشنەر، گەورە راوێژکاری ترەمپ کە بە داڕێژەری سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبارەی ئیسرائیل و فەڵەستین دادەنرێت، سەردانێکی هاوشێوە دەستپێدەکات.
چاوەڕوانیش دەکرێت کوشنەر و تیمەکەی سەردانی ئیسرائیل و بەحرەین و عومان و سعودیە و هەروەها مەغریبیش بکەن.
ئەم دوو سەردانە، هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سودوەرگرتن لە قورسایی ڕێککەونە مێژووییەکەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









