زیاتر له‌نیوه‌ى یانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى عێراقن

خولی عێراقی
به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى دواین زانیارى سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق و سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق و ستافهكهى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق بۆ یارییه‌كانى پاڵاوتنى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت بهدهستهكهیان، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، له‌دیدارێكى تایبه‌تدا د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر-ى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆبهرێوهبردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق-ى به‌چه‌ند پرسیارێك دواند و ئه‌ویش چى لهههگبهى ده‌سته‌كه‌یان دابوو لێره‌دا خستیه‌ڕوو:-
“بۆ هه‌ردووكیان دوو سیناریۆى باشمان داناوه”
پرسیاری(SNN Sport): ئێوه وه‌ك ده‌سته‌ى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتیه‌كه بڕیارى چیتان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌درێژه‌پێدان یان ههڵوهشاننهوهى خولى نایابى یانه‌كانى عیراق؟.
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر:” خولى عیراق-یش هاوشێوه‌ى خوله‌كانى هه‌موو دونیایه و ئه‌وانیش هه‌مووى ئیفلیج بووه، ئه‌وه بۆ ماوه‌ى مانگێكه ئێمه دهستبهكاربووینهو خه‌ریكى كۆبوونه‌وه و پێكهێنانى لیژنهكانین له‌ناو هه‌یكه‌لى یه‌كێتیه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ر باسى خولى نایابى عیراقمان كردووه كه ئایا ئاراستهكردنهكهى به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بێت یان به‌ره‌و ده‌ستپێكردن، بۆ هه‌ردووكیان دوو سیناریۆى باشمان داناوه، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى عیراقه‌وه هه‌یه و به‌ڕاستى ئه‌وان ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه بده‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین”.
“بهپلانێكى تۆكمه خۆمان ئاماده‌كردووه”
پرسیاری (SNN Sport): ئه‌گه‌ر بڕیارتان دا ئه‌نجامه‌كانى خوله‌كه چۆن ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و راوبۆچوونى یانه‌كانتان به‌لاوه گرنگه یان خۆتان تاك لایه‌نه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟.
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر:” سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه و چاره‌نووسى خوله‌كه، پلانێكى تۆكمه‌مان هه‌یه، وه‌ك وتم بۆ هه‌ردوو ئه‌گه‌ر بهپلانێكى تۆكمه خۆمان ئاماده‌كردووه، كه‌س نازانێ ئه‌و بارودۆخه چۆن ده‌بێت، له‌ئه‌وروپا هه‌مووى ده‌ڵێن راهێنان ده‌كه‌ین و ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام هیچیان ده‌ستیان پێنه‌كرده‌وه و به‌ڵكو هه‌ندێكیان خوله‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێى ئه‌و بڕیار و رێنماییانه ده‌كه‌ین كه له شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ده‌رده‌چێت، ئه‌وكات ده‌توانین بڕیارى خۆمان بده‌ین”.
“ئێمه ئاماده‌ین و ته‌نها پێویستمان به‌ڕێنماییه‌كانى حكومه‌ته”
پرسیاری (SNN Sport): كام پلان و سیناریۆى ئێوه لایه‌نگرى زیاتره، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان درێژه‌پێدانى خوله‌كه؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: ئێمه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌ستپێكردن به‌ڕاستى هیچ بڕیار و ئاراستهیهكمان نیه، وه‌ك وتم ئه‌وكاته‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى عیراق به‌ئێمه‌ى وت ده‌توانن ده‌ست پێبكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وكات یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستا له‌ڕووى زانستیه‌وه خۆتان باش ده‌زانن هه‌ریانه‌یه‌ك ئه‌وه دوو مانگه دانیشتووه، یاریزانه‌كانیان جه‌سته‌یان بووه‌ته سفر، ئه‌گه‌ر بێت و خوله‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه ئه‌وا تیپه‌كان به‌لانى كه‌م سێ هه‌فته تا مانگێكیان پێویسته بۆ ئاماده‌كاریی، ئه‌گه‌ر من بكه‌ومه مانگى حوزه‌یران یان تهمووز ئه‌وكاته‌ش مانگى ئهیلوول ده‌بێ دیسان خولى نوێ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه، واتا هیچ شتێكى وانهكرا، چه‌ند سیناریۆیه‌كه ناتوانم باسى بكه‌م، ئه‌وكاته‌ى بۆمان به‌دیاركه‌وت كه‌ى ده‌ست پێده‌كه‌ین، ئه‌وكات قسه‌ى له‌سه‌ر خوله‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین و ته‌نها پێویستمان به‌ڕێنماییه‌كانى حكومه‌ته”.
“نزیكه‌ى له‌نیوه زیاترن كه‌ده‌یانه‌وێ خوله‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه”
پرسیاری (SNN Sport): یانه‌كان زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ كام بژارده دان؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر:” یانه‌كان نزیكه‌ى له‌نیوه زیاترن كه‌ده‌یانه‌وێ خوله‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌شیانه نه‌خێر ده‌ڵێت من بۆندم كردووه له‌گه‌ڵ یاریزانان و قه‌رزم كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام به‌رده‌وامى پێبدرێت، به‌ڵام كێشه‌ى زۆر گه‌وره‌تریش هه‌یه، زۆربه‌ى یانه‌كان سه‌ر بهوهزارهتهكانن، خۆتان ئاگادارن قه‌یرانى داریی له‌عێراق چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه، ته‌نها وه‌زاره‌تى نه‌فت چوار یانه‌ى هه‌یه، ئه‌م یانانه‌ش كێشه‌ى ناوخۆیی و بۆندى یاریزانه‌كانیان هه‌یه”.
“فیفا به‌ڵێنى پێداین كهپاڵپشتى دارایی باشمان بكات”
پرسیاری (SNN Sport): حكومه‌تى عیراق تاچه‌ند هاوكارتان ده‌بێ له‌لایه‌نى دارایی بۆ ته‌واوكردنى خوله‌كه؟.
-ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر:” هه‌رشتێك فه‌رمانگه یان دامه‌زراوه‌یه‌ك بێ و دابمه‌زرێ و نوێ بێت، ده‌بێ واژووى لاى حكومه‌ت هه‌بێت، ده‌بێ ئاراسته‌كردنى نوسراوى بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌بێت، بۆ كاره كارگێڕییه‌كان هێشتا نه‌چوینه‌ته ناو ورده‌كاریی ئه‌و بابه‌ته‌وه، چونكه زۆر شایسته‌ى دارایی تر هه‌یه، له‌وانه شایسته‌ى سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق، هه‌مووى هه‌تا ئێستا مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، خۆتان ده‌زانن ئه‌و كێشانه‌ى له‌یه‌كێتى تۆپى پێ روویدا، كێشه‌ى زۆربوون، به‌ره‌به‌ره دێینه سه‌رئه‌وه‌ش، حكومه‌تیش وه‌كو وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان ئێمه پێش ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرد و وتى به‌هه‌رجۆرێك بێ من ئاماده‌م، یه‌كێتى نێوه‌ده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا به‌ڵێنى پێداین كهپاڵپشتى دارایی باشمان بكات، هه‌روه‌ها یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا-ش”.
“كاتانیچ پابه‌نده به‌ته‌واوكردنى ئه‌ركى خۆى و هاریكارمانه”
پرسیاری (SNN Sport): له‌گه‌ڵ سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌ر و ستافهكهى گه‌یشتنه چ ده‌رئه‌نجامێك؟.
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: سه‌باره‌ت بهڕاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و ستافهكهى كه له چوار كه‌س پێكهاتوون، ئێمه پێش ماوه‌یه‌ك لهكۆبوونهوى دووه‌ممان ده‌ستكارى لیژنه‌كانمان كرد و هه‌ڵمانوه‌شانده‌وه، به‌ڵام بڕیارماندا ده‌ستكارى ستافى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق نه‌كه‌ین، له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا ئه‌نجامه‌كانیان دیاره و پێویست ناكات، كاتانیچ یه‌كێكه لهڕاهێنهره باشه‌كان و بڕیارماندا خۆى و ستافهكهى بمێننه‌وه، به‌خۆشحاڵییه‌وه كاتانیچ هه‌رخۆى سه‌باره‌ت به‌كه‌م كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى هاته‌پێش و داوامان لێ‌كرد له‌زۆر شت لێمان خۆشبێت تا ئێمه‌ش بتوانین له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بین، من و دكتۆر شامل كامل له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باسل گۆرگیس له‌گه‌ڵ كاتانیچ له‌گفتوگۆداین و ئینشاڵڵا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك، ئه‌وكات له‌ڕێگه‌ى راگه‌یاندنى خۆمان بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام كاتانیچ پابه‌نده به‌ته‌واوكردنى ئه‌ركى خۆى و هاریكارمانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى و هیچ ناكۆكیشمان له‌سه‌ر پاره نیه”.
“كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه له‌هیچ شوینێك ناكرێ”
پرسیاری (SNN Sport): هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌م نزیكانه ده‌ست بهئامادهكارییهكانى بۆ پاڵاوتنه‌كانى مۆندیال ده‌كاته‌وه؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق-یش هه‌رپه‌یوه‌ندى به‌م بارودۆخه‌وه هه‌یه، خۆتان ده‌زانن ده‌بێت ههڵبژاردهکە له‌عێراق مه‌شق و راهێنان بكات، به‌ڵام من بچمه توركیاش هه‌ر هه‌مان شته، له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه له‌هیچ شوێنێك ناكرێ و هه‌ر شاره‌ى رێنمایی و ئاسایشى خۆى هه‌یه، چونكه ئێستا یه‌كێك له‌كێشه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه تۆ ناتوانى له‌شارێك بچیته شارێكى تر، چۆن یاریزان كۆده‌كه‌یته‌وه”.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









