سۆران عومەر پشک و کۆمپانیا تایبەتەکانی مەسرور بارزانی ئاشکرادەکات

سۆران-عومەر
سۆران عومەر چەند بەڵگەنامەیەکی ویکیلیکسی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم خاوەندارێتی ژمارەیەک بانک و کۆمپانیا دەکات.
سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ 5ی ئایار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بەڵگەنامەکانی خستەڕوو، راشیگەیاند: ” پێشینەیەکی خراپ و مەترسیدارە بۆ سیستەمی حکومڕانی و ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری پەرلەمان کە لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵبگیرێت”.
سۆران عومەر ئاماژەی بەو ماددانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کرد کە باس لە مافی ئازادی ئاخاوتنی پەرلەمانتاران دەکات لە میانی کاری پەرلەمانی خۆیاندا، وتیشی: “پەرلەمانتار کە ئازادی رادەربڕینی نەبێت لەسەر قسەکردن لەسەر دامەزراوەکانی حکومەت، ئەوا کاری پەرلەمانی مانای نامێنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، پێویستە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر بنەمای کارێکی تاوانکاریی بێت، ئێمە تاوانمان نەکردووە کە وتوومانە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیا و بانکی هەیە”.
یەکێک لەو بەڵگەنامانەی ویکیلیکس، کە سۆران عومەر بڵاویکردووەتەوەوە ئەوەیە، مەسرور بارزانی پشکی لە کۆمپانیای ستێرگروپە کە لە ١٢ کۆمپانیا و بانکێک پێکهاتووە و ١٠ هاوبەشی هەیە، لە بوارەکانی نەوت و بیناسازی و گەشتیاری و چەند بوارێکدا کاردەکەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









