له ئه‌نجامى په‌لامارێكى داعش له ناوچه‌یه‌كى كوردنشین هه‌شت پۆلیس بوونه قوربانى

وێنە: getty
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له ئه‌نجامى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر هێزێكى پۆلیس له ناوچه‌ى كاكه‌ییه‌كانى سنوورى قه‌زاى داقوق چوار پۆلیس كوژران و چوار پۆلیسیش برینداربوون.
ئیدریس عادل جێگری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک به SNNى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له گوندى “عاره‌ب كۆیی” كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كاكه‌ییه‌كان چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزێكى پۆلیسى فیدراڵى سه‌ر به لیواى 20یان داوه.
وتیشى: له ئه‌نجامى ئه‌و په‌لاماره چوار پۆلیس كوژراون و چوار پۆلیسى دیكه‌ش برینداربوون و دواى په‌لاماره‌كه‌ش چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون.
چه‌كدارانى داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له سنوورى خانه‌قین و خورماتوو بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به چالاكییه‌كانیان و هه‌ر شه‌وى رابردوو نزیكه‌ى حه‌وت كرده‌وه‌ى تیرۆریستیان له‌و ناوچانه ئه‌نجامداوه.

وێنەی یەکێک لەو پۆلیسانەی کە کوژراون
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









