بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی باسی رووداوەکەی بەردەم پۆلیسی بەختیاری دەکات

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت “هێرشکارانی سەر بنکەی پۆلیسی بەختیاری کە 5 کەس بوون 4یان دەستگیر کراوە و کەسێکی تریان هەڵهاتووە، لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس بەدوایەوەن”.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئایار لەبەردەم بنکەی پۆلیسی بەختیاری شاری سلێمانی پاشئەوەی ژمارەیەک کەس کە هیچ پەیوەندییان نەبووە بەشەڕی دوو بنەماڵەوە، هاتوونەتە ناو کێشەکەوە و تەقەیان کردووە.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها ڕایگه‌یاند، ئه‌مرۆ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ڕووداوێك له‌ناو شاری سلێمانی ڕوویداوه، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن چوون به‌هانایانه‌وه و چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام كه‌سێك كه پله‌ی لیوایه و په‌یوه‌ندی بهكێشهكهوه نه‌بووه ته‌ده‌خولی كردووه و قسه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن كردووه.
وتیشی: “دواتر كێشه دروستبووه، هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كراون، دواتر چه‌ند كه‌سێك له‌نزیك بنكه‌كه ته‌قه‌یان كردووه، له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێكمان به‌فیشه‌ك بریندار بووه، دوو پۆلیسی دیكه‌شمان به‌سووكی ئازاریان به‌ركه‌وتووه.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا چوار كه‌س ده‌ستگیركراون كه پێكهاتوون لهباوكێك و دوو كوڕ و برازایه‌كی، هه‌روه‌ها سكاڵامان له‌سه‌ر تۆماركردوون و ڕووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه و لێیان خۆش نابین. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دوو ئوتومبێل و دوو ده‌مانچه‌دا كه به‌و كه‌سانه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: “به‌داخه‌وه كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆلیس ماوه‌یەکی زۆرە موچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نابه‌رپرسه‌وه به‌و شێوه پاداشتیان ده‌درێته‌وه”.
عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دۆخی برینداره‌كان زۆر باشه و باری ته‌ندروستییان جێگیره، سه‌ردانمان كردوون و هه‌رچیان پێویست بێت بۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ین.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، شەڕی ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر موڵک و ماڵ بووە، دوای ئەوەی دەمەقاڵێیان بووە، لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە براونەتە بنکەی پۆلیسی بەختیاری.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









