
كۆبوونهوهى وهفدى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و حزبى شیوعى له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ سێشهممه وهفدێكى یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان سهردانى حزبی شیوعیان كرد له شارى ههولێر و لهگهڵ سکرتێری ئهو حزبه كۆبوونهوه و تاوتوێى چهند بابهتێكیان كرد.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتى لەگەڵ ئهندامانى سەرکردایەتی ئهو حزبه: رێبوار سەرحەد، سالار سەرحەد و فریاڵ عەبدوڵا سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان كرد و لەلایەن کاوە محەمەد، سکرتێری حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی ئهو حزبهوه پێشوازیان لێ کران.
لە کۆبوونەوەكەدا پەیوەندی و دۆستایەتی هەردوو لایەن و خەباتی دیموکراسیانە لەپێناو ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان بە شانازییەوە باسی لێوەکرا، تەوەرێکی تری ئەو گفتوگۆیانە بریتیبوو لەو بارودۆخە تەندروستییەی بەهۆی پەتای کۆرۆنا و ئاکامەکانی دروستبووە، لە هەموو رووهکانەوە کە کاریگەری بەجێهێشتووە لەسەر کوردستان و ناوچەکە، هەماهەنگی کاری جددی دەوێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی.
ههر له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ و کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە گرنگ زانرا بۆ هاوهەڵوێستی لەمەڕ بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردنی پیشوەخت، لەهەمان کاتدا هەنگاوەکانی چاکسازی و لامەرکەزیەت و دابینکردنی گوزەرانی خەڵک بەشێکی تری گفتوگۆکان بوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









