به‌دواداچوون بۆ چالاكوانه بێسهروشوێنكراوهكانى بادینان ده‌كرێت

به‌شێك له چالاكوانه بێسهروشوێنكراوهكانى بادینان
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ ده‌ستگیركراوه‌كانى سنوورى بادینان و ئه‌و كه‌سانه‌ى بێسهروشێونكراون لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه، ده‌شڵێت: “سه‌ردانى ئه‌و سنووره‌مان كردووه و خه‌ریكى به‌دواداچوونن”.
گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “له ئێستادا لیژنه‌كه‌مان لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌داواداچوون بكه‌ن بۆ پرسى ئه‌و كه‌سانه‌ى له سنوورى بادینان له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌ستگیركراون، به تۆمه‌تى هاندان و به‌شداریكردن له خۆپیشاندان”.
وتیشى: “لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه، سه‌ردانى ئه‌و سنووره‌ى كردووه له ئێستادا ناتوانین هیچ له‌سه‌ر شێواز و رێكاره‌كانى لیژنه‌كه قسه بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ى لیژنه‌كه كۆتایی به كاره‌كانى ده‌هێنێت و ئه‌و كات ده‌رئه‌نجامى كاری لیژنه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به تۆمه‌تى هاندان و به‌شداریكردن له خۆپیشاندان سنوورى دهۆك 13 چالاكوان و رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون، كه ناوه‌كانیان بریتین له: دیفاع هه‌ركی رۆژنامه‌نووس له ئاكرێ، قه‌یدار حسێن چالاكوان له ئاكرێ، به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوان له دهۆك، ئومێد به‌رۆشكی چالاكوان له دهۆك، ئه‌حمه‌د زاخۆیی رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، فاروق عومه‌ر رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، مێهڤان مه‌جید چالاكوان له زاخۆ، جانگیر سندی چالاكوان له زاخۆ، ئازاد مه‌حمود چالاكوان له سێمیڵ، ئه‌مجه‌د یوسف چالاكوان له شیلادزێ، مو‌سا غازی (چالاكوان له شیلادزێ، عبدوڵا عوسمان هاووڵاتى له زاخۆ، جه‌مال مشه‌ختی هاووڵاتى له زاخۆ ، هاوكات 18 شۆفێر ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تى به‌شداریكرد له خۆپیشاندانه‌كه‌ى زاخۆ.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك ره‌تیكرده‌وه هیچ دهستگیركراوێكیان لابێت و له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند: “هیچ ده‌ستگیركراوێك لاى ئێمه نییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و چالاكوانان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوى كه‌سیان لایه ئه‌وه ده‌توانن پێمان بده‌ن”.
پاش كه‌متر له 48 كاتژمێر رۆژنامه‌نووس فاروق عومه‌ر كه یه‌كێكه له ده‌ستگیركراون ئازادكرا، به وته‌ى كه‌سوكارى و ئه‌و وێنانه بڵاوبوونه‌ته‌وه، “له ئێستادا به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









