ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى: ئۆپۆزسیۆن به یه‌كگرتووشه‌وه له ئاستى پێویستدا نین

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: شاخه‌وان عه‌باس
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمى كوردستان به یه‌كگرتووى ئیسلامیشه‌وه له هیچ روویه‌كه‌وه له ئاستى پێویستدا نین، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان پێویستى به پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى فراوانه بۆ رزگاربوون له‌م دۆخه”.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “بۆ ئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه سه‌خته ده‌ربچین پێمباشه و پێشنیارم كردووه به‌ره‌یه‌ك دروستبكرێت له ده‌ره‌وه‌ى هێزه سیاسیه‌كان، له رۆشنبیران و نووسه‌ران و كه‌سانى ئه‌كادیمى و بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان له‌م نائومێدیه ده‌رباز بكرێن كه به‌هۆى قه‌یرانه یه‌ك له‌دواى یهكهكانهوه بۆیان دروستبووه، هه‌وڵبدات بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكى دیكه”.
وتیشى :” ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ئێستادا كارى بۆ كراوه و رێگاكهشى سه‌خته، به‌ڵام سیاسیه‌تیش به‌رى ناگیرێت”.
له‌باره‌ى رۆڵى ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه هاوكات حزبه‌كه‌ى خۆشى ئۆپۆزسیۆنه له دۆخى ئێستاى كوردستان هه‌ڵه‌دنى ره‌خنه‌ى تووندى گرت و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌داخه‌وه حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان رۆڵیان له‌ئاستى پێویستدا نییه، به یه‌كگرتووى ئیسلامیشه‌وه، چونكه نه له‌ڕووى چۆنایه‌تی، نه له‌ڕووى وتاره‌وه، نه له‌ڕووى چاودێرى كردنى حكومه‌ت و نه له‌ڕووى ئیداره كردنى شه‌قامیشه‌وه له ئاستى پێویستدا نین”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو زیاتر باس له رۆڵى حزبه‌كان به چاودێریكردنى حكومه‌ت و لاوازى رۆڵى په‌رله‌مان ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه: “له ئێستادا زۆرینه‌یه‌كى ساخته له په‌رله‌مان دروستبووه، ئه‌مه‌ش له پاڵ لاوازى رۆڵى ئۆپۆزسیۆن وایكردووه پرسه‌كان به باشى به‌ڕێوه‌نه‌چن”.
له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان سێ حزبى سه‌ره‌كى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، كه بریتین له: یه‌كگرتووى ئیسلامى، كۆمه‌ڵى ئیسلامى و نه‌وه‌ى نوێ و كۆيى كورسییه‌كانیان بریتیه له 17 كورسى.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









