
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا | فۆتۆ: وهزارهتى كشتوكاڵ
SNN
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا كرێی كارەبای بەشێكی پرۆژە كشتوكاڵیيەكانی كەمكردەوە و بڕیارە سەرجەم پرۆژە كشتوكاڵیيەكان كرێی كارەبایان كەمبكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی وەزارەتی کارەبای كرد و لەلایەن كەمال محەمەد، وەزیری كارەباوه پێشوازی لێكرا.
لە كۆبوونەوەكە كە بریكاری وەزارەتی كارەبا و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی هەردوو وەزارەت ئامادەبوون گفتوگۆكرا لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پرۆژە كشتوكاڵیيەكان وەك پاڵپشتی لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.
هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت، لەپێناو بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ، هەروەها لیژنەی هاوبەش بۆ ئاسانكاری لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پرۆژە كشتوكاڵیيەكان گفتوگۆی وردی لەسەر كرا.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە رێگەی نووسراوێكەوە داوای كرد كرێی كارەبای پرۆژە كشتوكاڵیيەكان كەمبكرێتەوە كه بریتین له: خانووی پلاستیكی، كارگەكانی ئالیك، سەربڕخانەكان، پرۆژەكانی قارچك، پرۆژەكانی هێلكە و دەواجن، پرۆژەكانی ماسی، پرۆژەكانی گاوداری و شیرەمەنی، كارگەكانی زەیتی زەیتوون، كارگەكانی دۆشاوی تەماتە، یانەی ئەسپسواری و سەرجەم كارگەكانی پیشەسازی خۆراك كە بەرهەمی خۆماڵی بەكاردەهێنن.
لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی كارەبا هاوكار بوون لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پرۆژە كشتوكاڵیيەكان، بە جۆرێك نرخی كارەبای بەشێكی پرۆژە كشتوكاڵیيەكان لە 130 دینار كەمكراوەتەوە بۆ 30 دینار.
لە كۆبوونەوەكە جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ ئاسانكاریی و پاڵپشتی لە پرۆژە كشتوكاڵیيەكان.

كۆبوونهوهى وهزارهتى كشتوكاڵ و وهزارهتى كارهبا
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









