
بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا | فۆتۆ: Hawar News Agency
SNN
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند: بەهۆى هێرشەکەى شەوى رابردووى تورکیاوە لە گوندى بەهراڤیا دوو هاووڵاتى مەدەنى شەهیدبوون و یەکێکیش برینداربووە.
ئێوارهى دوێنێ سێشەممە فڕۆکه جهنگییهکانى تورکیا گوندى بەهراڤیایان له کۆمهڵگهى خانهسۆر سهربه شنگال بۆردومانکرد و ئۆتۆمبێلێکیان کرده ئامانج.
لە بارەى وردەکارى رووداوەکەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “کاتژمێر 7:00 ئێوارەی دوێنێ سێشەممە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابیان لە گوندی (بەهراڤیا)ی سەربە کۆمەڵگەی خانسۆر لە ناحیەی شمالی قەزای شەنگال کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و شۆفێرەکەیان برینداربووە”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، “جگە لە گوندى بەهراڤیا فڕۆکە جەنگییەکان گوندى بارەیان سەبە خانەسۆر کردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەکانى نەزانراون”.
هێرشى فڕۆکەکانى تورکیا لە ئاسمانى عێراق لە چوارچێوەى هەردوو ئۆپراسیۆنى (چنگى هەڵۆ) و (چنگى) پڵنگدایە کە تورکیا ماوەى چەند مانگێكە لە هەرێمى کوردستان لەدژى چەکدارانى پارتى کرێکارانى کوردستان دەستیپێکردووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









