گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 26/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1469
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (26/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • تەقینەوەکە تەقییەوە.
  • “دەمەوێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵم”.
  • میسی نامەیەکی ناردووە بۆ یانەکەی و داوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کردووە بۆ  رێگەدانی بە شێوەیەکی ئازاد  چوون لە یانەکە.
  • بارتۆمیۆ کۆبووەتەوە بە خێرایی و بەرشەلۆنە وەڵامی نامەکەی داوەتەوە و داوای مانەوەی کردووە.
  • یانەی ریاڵ مەدریدی لاوان بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا دەبێتە پاڵەوانی لاوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ژێر راهێنەرایەتی رائول گۆنزالێس دوای ئەوەی 3-2 لە بەنفیکا دەبەنەوە.

ئاس:

  • ماڵئاوایی لە رێگەی نامەوە.
  • میسی لە رێگەی پرۆ فاکسەوە داوای چوونی کردووە و گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە و رێگەی پێبدرێت یانەکە جێبهێڵێت.
  • یانەکە داوای مانەوەی لێکردووە سەرەڕای ئەوەی نرخی گواستنەوەی زیاترە لە 222 ملیۆن یۆرۆ.
  • یانەی ریاڵ مەدرید خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان دەباتەوە و 3-2 شکست بە بەنفیکا دەهێنێت.

سپۆرت:

  • کۆی گشتی جەنگەکە.
  • میسی بە پرۆ فاکس پەیوەندی بە یانەکەیەوە دەکات و داوای چوونی کردووە.
  • پاریس سانجێرمان، مانچستەرسیتی، ئینتەرمیلان و مانچستەریونایتد ئەو یانانەن کە چاودێری میسی دەکەن.
  • بریکاری ئەو یاریزانە هیوای هەیە بەرشەلۆنە رێگە بەو یاریزانە بدات بە ئازاد یانەکەی جێبهێڵێت و گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنێتەوە.
  • کومان هەریەکە لە پیکێ، بۆسکێتس و سێرجی رۆبێرتۆ لە ریزەکانی یانەکەیدا دەهێڵێتەوە.
  • کچانی یانەی بەرشەلۆنە 1-0 بە یانەی وڵفسبۆرگ دەدۆڕێن لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان و ماڵئاوایی دەکەن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی بۆمب.
  • دەمەوێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵم.
  • ئەرجەنتینیەکە داوای چوون و هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کردووە لە بەرشەلۆنە.
  • بەڵام یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نیە هیچ گفتوگۆیەک بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە بکات.
  • یانەکانی پاریس سانجێرمان، مانچستەرسیتی، ئینتەرمیلان و مانچستەریونایتد پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی میسی دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this