
کۆنگرەى رۆژنامەوانى هاوبەشى پارێزگارى سلێمانى و نوێنەرى رێكخراوى تەندروستى جیهانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هەوراز ئەحمەد
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگارى سلێمانى و بەڕێوەبەرى تەندروستيى سلێمانى و نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیی جیهانى لە شارى سلێمانى سەبارەت بە خۆئامادەکردن بۆ ئەگەرى زیاتر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هەڵکشانى رێژەى تووشبوون بەو ڤایرۆسە کۆبوونەوە، پارێزگارى سلێمانیش رایگەیاند: چاوەڕواندەکرێت لە وەرزى پایزدا رێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا روو لە زیادبوون بکات.
دواى کۆبوونەوەکە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى تەندروستیی سلێمانى و ئەدهەم هیشام، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیی جیهانى لە عێراق کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا، لە سەرەتاى کۆنگرەکەدا پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند: “دۆخى کۆرۆنا لە دەوروبەرى شارى سلێمانى لە زیادبووندایە و چاوەڕواندەکرێت لە وەرزى پایزدا رێژەى تووشبوون زیاتر بێت، بۆ ئەو مەبەستەش بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى تەندروستیی جیهانى لە داهاتوویەکى نزیکدا نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە کۆرۆنا لە شارى سلێمانى دروستدەکەین”.
وتیشى: “رێکخراوى تەندروستى جیهانى هەموو ئامادەکارییەکى خۆى دەربڕیووە بۆ هاوکارى و پاڵپشتى کەرتى تەندروستى لە سلێمانى”.
دواتر ئەدهەم هیشام، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیی جیهانى لە عێراق رایگەیاند: “هەرێمى کوردستان لەڕووى رێکارەکانى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆناوە هەنگاوى باشى ناوە، بەڵام هێشتا پێویستە بەکارهێنانى دەمامک بكرێتە پێویستییەکى رۆژانە بۆ ئەوەى زیاتر کۆنترۆڵى ڤایرۆسەکە بکرێت”.
پاشان سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى باسى لە مەترسییەکانى زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆناى کرد و ئەوەى خستەڕوو: “هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە شەپۆلێکى ترى کۆرۆنا بەڕێوەیە و لە ئێستادا لە قەزا و ناحییەکانى دەوروبەرى سلێمانى ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاوبووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارى تەواومانکردووە بۆ هەر ئەگەرێکى لەو جۆرە”.
وتیشى: “لە چوارچێوەى ئەو ئامادەکارییانەدا لە ئێستادا سەرقاڵى پرۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەیەکین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









