
میسی
SNN Sport
کەمێک پێش ئێستا یانەی بەرشەلۆنە لە رێگەی رامۆنس پلانسی سکرتێری یانەکەیەوە، وەڵامی دەنگۆی میدیاکانی بۆ چوونی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە دەداتەوەو داوای مانەوەی دەکات.
پلانس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ناساندنی ترینکاوی پۆرتوگالی وتی:”ئێمە حساب بۆ میسی دەکەین بۆ داهاتوو، بە هیواین بمێنێتەوە و ترینکاو لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان یاری بکات،ئێمە هەموو کات ویستوومانە تیمێکی بەهێز لە دەوری میسی دروست بکەین”.
دواتر لە کۆنگرەکە وتی:”هەرگیز بیرمان لە چوونی ئەو یاریزانە نەکردووەتەوە، دەمانەوێت بمێنێتەوە،ئێمە رێزی ئەو دەگرین، باشترینی مێژوویە، نامانەوێت باسی ئەگەری رۆشتنی بکەین لە بەرشەلۆنە، ئێمە پشت بە ئەو دەبەستین بۆ پرۆژەکەمان”.
هەروەها وتی:” هەموومان دەمانەوێت میسی بمێنێتەوە لێرە،ئێمە بە جددی کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە قەناعەت پێ بێنین تا بمێنێتەوە، ئێستا پێویستە کار لەسەر دۆزینەوەی باشترین چارەسەر بکەینەوە بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە، پلانی دووەمی ئێمە دوای چوونی میسی ئەوەیە کار دەکەین بۆ دروستکردنی تیمێک بەم یاریزانە نوێیانە وەکو پیدری و ترینکاو”.
لە کۆتایدا رایگەیاند:” ناکرێت ناکۆکی نێوان میسی و بەرشەلۆنە لە نێو میدیاکاندا دروستبکرێت،هەموو یاریزانەکانی تیمی یەکەم دەیانەوێت ئەو بمێنێتەوە، بە هیواین بمێنێتەوە و چێژ لە یاریکردنی وەربگرین پێکەوە، شانازییە مانەوەی ئەو یاریزانە، ئەو یاریزانێکی براوەیە و دەمانەوێت بمێنێتەوە،نامانەوێت بچینە جەنگی نێوان میسی و بەرشەلۆنە، چونکە شایەنی ئەوە نین، دەبێت رێز لەو یاریزانانە بگرین کە زۆریان پێشکەشی یانەکە کردووەو ئێستا ئێمە کار لە ناوخۆی یانەکە دەکەین بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە و رازیکردنی، ئەو بە ئێمەی رانەگەیاندووە لە کۆتایی ئەم مانگە ئامادەی راهێنانەکان نەبین”.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









