وتەبێژى قوباد تاڵەبانى: بناغەى رێککەوتن لەسەر بودجەى ساڵى 2021 لەگەڵ بەغدا دادەنێین

قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN – ههوراز ئهحمهد
وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان رایدهگهیەنێت: لە ئایندەیەکى نزیکدا شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات بە مەبەستى دانانى بناغەی رێککەوتنێکى نوێ لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021، دەشڵێت: “لەسەر بنەماى ئەو رێککەوتنە مافە داراییەکانى هەرێم دەستەبەر دەکرێن”.
سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بە SNNى راگەیاند: “لە ئایندەیەکى نزیکدا شاندى ههرێم سهردانى بهغدا دەکات بە مەبەستى دانانى بناغهیهک لهسهر پرۆژه یاساى بودجهى ساڵى 2021 ، بۆ ئەوەى دواتر رهوانهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق بکرێت بۆ پهسهندکردنى”.
وتیشى: “ئەو بناغەیە وەک بەشێک لە پرۆژە یاساى بودجە دەبێتە یاسا و هەردوولا پێوەى پابەنددەبن”.
لەبارەى گرنگى دانانى ئەو بناغەیە وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەوەشى خستەڕوو: “دەستەبەرى مافە داراییەکانى هەرێم لەو رێگەیەوە دەکرێت، چونکە کە پرۆژە یاساکە بوو بە یاسا هەردوولا ناچار دەبن پێوەى پابەندبن”.
بهپێى زانیاریهکانى SNN کە لە شاندى حکومەتى هەرێم وەریگرتوون، “سەردانەکە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممەى هەفتەى داهاتوو مەسرور بارزانیش لەگەڵ شاندەکە دەبێت”.
لە ماوەى رابردوودا شاندى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم چەندین سەردانى بەغداى کرد و چەندین کۆبوونەوەى جیاوازى ئەنجامدا، توانى رێککەوتێک بکات بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان لە قەیرانى دارایی رزگاربکات بۆ ماوەى سێ مانگ تاوەکو پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021ى حکومەتى عێراق پەسەند دەکرێت.
پێشتر قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: “بناغەیەکى پتەوم لەگەڵ بەغدا داناوە بە مەبەستى گەیشتن بە رێککەوتنى کۆتایی گشتگیر”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









