
نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له ئێستاد له سنوورى گه‌رمیان 33 تووشبووى به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌دایه و رێژه‌كه زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریشه پێویستیان به ئامێرى هه‌ناسه‌دان نەبێت.
د. هاوار وشیار به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: ئێستا له گه‌رمیان 33 كه‌س هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنابن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ڕه‌وشى ته‌ندروستییان جێگیره به شێوه‌یه‌ك له دوو ڕۆژى رابردوو پێویستیان به ئامێرى هه‌ناسه‌دان نه‌بووه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره تووشبووه‌كان پێویستیان به‌و ئامێره نه‌بێت.
وتیشى، “هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له ناوچه‌كه به‌شێكى په‌یوه‌ندى به شێوازى ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌یه كه دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى زۆربوونى ڕێژه‌كه و تووشبوونى هاووڵاتییه‌كى زۆر ئێستا كه‌مبووه‌ته‌وه”.
د. هاوار وشیار باسیشى له‌وه‌كرد، “تاوه‌كو ئێستا له گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه كه‌سێك دووجار تووشى ڤایرۆسه‌كه ببێت، به‌ڵام زانیارى پزیشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن دواى چه‌ند مانگێك ڕه‌نگه دووباره تووشببنهوه”.
به پێى ئاماره‌كان له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا دوو هه‌زارو 780 هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 275 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 87 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









