گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- کارەکانی فرۆشتنی میسی لە ئاسۆدایە.
- بڕیاری چوونی میسی لە بەرشەلۆنە پەشیمانبوونەوەی نیە.
- ئەرجەنتینیەکە نایەوێت بچێتە جەنگێکی یاساییەوەو چاوەڕوانی یانەکەی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیدا.
- بارتۆمیۆ خۆی بە دەستەوە نادات و هەموو شتێک دەکات بۆ گۆڕینی بڕیارەکەی میسی.
- یانەی مانچستەرسیتی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکات، یانەکانی مانچستەریونایتد، ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.
- ترینکاو:” هاتووم بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو نوسینەوەی مێژوو.
- یاریزانە پۆرتوگالیەکە کە تەمەنی 20 ساڵە، دوێنێ بە دەزگاکانی راگەیاندن ناسێنراو تا 2025 یاریزانی بەرشەلۆنەیە.

مارکا:
- یانەی مانچستەرسیتی سوودمەندە.
- میسی قسەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە کردووە بە گرێبەستێکی 3 ساڵە، بەڵام کارەکانی گواستنەوەی جیاواز دەبێت.
- ئینتەرمیلانیش بەردەوامە لە پشتەوەی یاریزانەکەوە هەوڵ دەدات.
- یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت و رۆژی دووشەممە راهێنان دەکاتەوە.
- یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێز.
- یانەی سڤییا دەیەوێت ئۆسکار رۆدریگێز بۆ شوێنی بانێگا بگوازێتەوە.

ئاس:
- ئاڵنگاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە میسی.
- یانەکە ئامادەیە تا کۆتایی بجەنگێت لە پێناو مانەوەی میسی.
- یانەکە بە هیچ شێوەیەک رازی نابێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت تا بڕە پارەیەکی باشی دەستنەکەوێت.
- بارتۆمیۆ دەیەوێت بۆ هاندەرانی روون بکاتەوە کە هۆکاری رۆشتنی میسی چییە.
- ئێڤەرتۆن گرنگی بە گواستنەوەی جەیمس دەدات.
- یاریزانە کۆڵۆمبیەکە گرێبەستێکی 3 ساڵەی پێشکەشکراوە لە لایەن یانە ئینگلیزیەکەوە.
- چوونی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانیەتی لە ریاڵ مەدرید.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یانەی مانچستەرسیتی چاودێڕی دەکات.
- بڕیاری چوونی میسی لە بەرشەلۆنە پەشیمانبوونەوەی تێدا نیە.
- ئەو یاریزانە بە هیوایە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکە بۆ رۆشتنی بکات.

هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









