قایمقامی سەیدسادق: پارێزگاری سلێمانیم لە توڕەیی هاووڵاتییان ئاگادارکردووەتەوە

سەیدسادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی سەیدسادق رەخنە لە پەراوێزخستنی قەزاکە دەگرێت و دەڵێت: “قەزایەکی گەورەی وەک سەیدسادق تا ئێستا کۆڵانەکانی قیرتاونەکراون و خزمەتگوزاری پێویستی نییە، هاووڵاتییان نیگەران و توڕەن و لەوبارەیەشەوە پارێزگاری سلێمانیمان ئاگادارکردووەتەوە”.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: “قەزایەكی بەرفراوان و گەورەی وەك سەیدسادق ناکرێت لەوەزیاتر پەراوێزبخرێت و گەڕەك و كۆڵانەكانی بە قیرتاونەكراوی و بێ خزمەتگوزاری بمێننەوە، ئەمە بووەتە هۆی توڕەیی و نیگەرانی هاوڵاتیانی قەزاكە و داوادەكەین بە زووترین كات بێن بەدەم داواكارییەكانمانەوە”.
دەشڵێت: “بە مەبەستی ئاوڕدانەوە لە قەزای سەیدسادق و دووركەوتنەوە لەو پەراوێزخستنەی كە بەرامبەر بە خەڵكی ئەم سنوورە هەیە، وەك ئەركێكی سەرشانم و بە نوسراوێكی فەرمی دوێنێ پارێزگاری سلێمانیم لە نیگەرانی و توڕەیی هاووڵاتییان ئاگاداركردوەتەوە، لە هەمان كاتیشدا داواكارییەكانمان ئاراستەكردووە، بۆ ئەوەی بە پەلە ئاوڕ لەم سنوورە بدرێتەوە نابێت سەیدسادق چیتر پشتگوێ بخرێت و پێویستە خزمەتگوزاری و بودجەی بۆ دابین بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە نوسراوەكەدا ئاماژەمان بەوەداوە كە لە ئێستادا بەشێكی زۆری كوچە و كۆڵان و گەڕەكەكانی سەیدسادق كۆنكرێت و قیرتاونەكراون و پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاتر و بەپەلە هەیە و گرفتی زۆری دروستكردوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای خەرجكردنی بڕی ئەو یەك ملیار دینارەمان كردووە كە لە لایەن ئەنجومەنی نوینەرانی حكومەتی عێراقەوە لە بودجەی 2019 بڕیاری لەبارەوە درا بۆ پڕۆژەكانی سەیدسادق خەرجبكرێت.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا سەرۆكایەتی شارەوانی سەیدسادق خاوەنی هیچ ئامێری شۆفڵ و ئامێرێكی دیكە نییە بۆ راییكردن و هاوكاریكردنی هاووڵاتیان، بۆیە ناتوانین رۆژانە پێویستی داواكاری هاووڵاتیانی جێبەجێبكەین، لەكاتێكدا، كە گەورەترین قەزای سنووری پارێزگای سلێمانین، بەڵام لە رووی ئامێر و پێداویستییەكانی خزمەتكردن لە ئاستی بچوكترین ناحیەداین، كە ئەمەش نادادپەروەریەكی گەورەیە لە دابەشكردنی پێداویستی و ئامێرەكاندا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









