
هێیکۆ ماس
SNN
هێیكۆ ماس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌رلین سازی كرد، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئێران له ناوچه‌كه گرت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له ناوچه‌كه بگۆڕێت و وتی: “سه‌باره‌ت به ئێران گێل نیین و ده‌زانین كه ئه‌و وڵاته رۆڵێكی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه ده‌گێڕێت”.
هێیكۆ ماس باسی له‌وەیش كرد كه خوازیاربوون گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام رووسیا و چین ئه‌مه‌یان ڤیتۆ كرد، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێیان باشه ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی سیاسیی چاره‌سه‌ربكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌پێویستی زانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكه‌ن و وتی: “به دڵنیایییه‌وه ئه‌مه شتێك نییه له شه‌و و رۆژێكدا رووبدات. وه‌ك ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ین پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ین”.
پڕۆژەیاسای گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە خرایەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵام پشتیوانی پێویستی بەدەستنەهێنا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









