پۆتین باسی دۆخی تەندروستی کچەکەی دەکات دوای ئەوەی ڤاکسینە رووسییەکەی وەرگرت

ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكى رووسیا | فۆتۆ: Alexei Druzhinin/RIA Novosti Russian Government, via Associated Press
SNN
پاش ئەوەی چووە ریزی ئەوانەی بە خۆبەخش خۆیان تەرخان کرد پێکوتە رووسییەکەیان لەسەر تاقیبکرێتەوە، سەرۆکی رووسیا باسی دۆخی تەندروستی کچەکەی دەکات.
ڤلادیمێر پۆتین بە کەناڵی رووسیا 24ی وت: “کچەکەی پرسی پێنەکردووە کە پێکوتەکەی لەخۆی داوە، وتیشی: “لەخۆیەوە وەک خۆبەخشێک حەزی کردووە ڤاکسینەکەی لێبدرێت”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کچەکەی دۆخی تەندروستی زۆر باشە و لە حاڵێکی ئاساییدایە و یەکەم رۆژ کە پێکوتەکەی لێدراوە پلەی گەرمی جەستەی بووە بە 38.4 پلە، بەڵام بۆ رۆژی دواتر هاتۆتەوە سەر 37 پلە.
سەرۆکی رووسیا وتی: “دوای 21 رۆژ پێکوتەی دووەمی لێدراوەتەوە، بەڵام پە بەرزبوونەوەیەکی کەمی پلەی گەرمیی جەستەی، ئێستا دۆخی زۆر باشە و ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێدەکات”.
رۆژی 11ی ئەم مانگە سەرۆکی رووسیا رایگەیاند “وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای لە جیهان پەسەند کرد و کچەکەی خۆشی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە.”
ئەو ڤاکسینە لەلایەن دامەزراوەی گامالایە بەرهەمهێنراوە و رۆژی 11-8-2020 لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی رووسیاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.
سەرۆکی رووسیا ئاشکرای کرد یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی پێدراوە، وتیشی: “ئەو بەشێک بوو لە تاقیکردنەوەکە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









