
ناسر خلێفی
SNN Sport
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادە نیە گرێبەست لەگەڵ میسی بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تێچووی زۆری تێدەچێت.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان گواستنەوەی میسی بە ئەستەم دەزانن لەم کاتەی ئێستا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مووچەکەی دەگاتە 71 ملیۆن یۆرۆ کە دوو هێندەی مووچەی نەیمارە،هەروەها سێ جار لە مووچەی مباپی زیاترە.
یانەکە وای دەبینێت نرخی گواستنەوەی زیاتر دەبێت لە 200 ملیۆن یۆرۆ،بەڵام لە چاودێری گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات تا یەکلادەکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، نزیکترین یانە لەو یاریزانەوە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزییە.
میسی لە چەند رۆژی رابردوو بە فاکسێک یانەکەی لە رۆشتن ئاگادارکردەوە، ئەمەش بەهۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە و ئیدارەی ئێستا.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









