سەرچاوەیەکی هەواڵگری: تورکیا هەژموونی خۆی لە لوبنان بەهێزدەکات

بەیروت
SNN
سایتی عەرەبیەی سعودی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە لوبنان ئەوەی ئاشکراکردووە، تورکیا لە هەوڵی بەهێزکردنی هەژموونی خۆیدایە لە باکووری لوبنان و دەیەوێت سوود لەو بۆشاییە سیاسییە وەربگرێت کە لەو وڵاتە دروستبووە.
دوو سەرچاوەی هەواڵگری لە لوبنان وتوویانە: “تورکیا بڕێکی زۆر لە چەکی رەوانەی باکووری لوبنان کردووە و ئەوەش نیگەرانی لەلا دروستکردووین”.
لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەهێزکردنی هەژموونی لە لوبنان، چواری مانگی رابردوو دوو هاووڵاتیی تورکی و دوو هاووڵاتی بە رەگەز سووری، کە لە تورکیاوە گەشتیان بۆ لوبنان کردبوو، بە چوار ملیۆن دۆلارەوە دەستگیرکران، محەمەد فەهمی وەزیری ناوخۆی لوبنانیش لەوبارەیەوە وتبووی: “بڕیاربووە ئەو پارەیە ببەخشرێتە خۆپیشاندەران کە لە دژی حکومەتی لوبنان خۆپیشاندان دەکەن”.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلیش نوسیویەتی، تورکیا چاوی بڕیوەتە پارێزگای عەکار لە باکووری لوبنان، کە شوێنی نیشتەجێبوونی کەمەنەتەوەی تورکمانن، دانیشتوانەکەشی بیروباوەڕێکی قوڵی ئیسلامییان هەیە.
هاوکات سایتی ئەساس-ی لوبنانی، کە نوهاد مەشنوق وەزیری ناوخۆی پێشووی لوبنان خاوەندارێتی دەکات بڵاویکردووەتەوە بەها حەریری کوڕە گەورەی رەفیق حەریری سەرۆکوەزیرانی کوژراوی لوبنان لە پڕۆژەیەکی هەواڵگری تورکیاوە تێوەگلاوە کە تایبەتە بە دروستکردنی رێکخراوی سیاسی و ئایینی کە رێگەخۆشکەربن لە بەهێزکردنی هەژموونی تورکیا لە لوبنان و لە کاتی گونجاودا بڕژێنە ناو شەقامەکان.
ماڵپەڕە لوبنانیەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە: پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان پارتی ئاکەپەی فەرمانڕەوای تورکیا و لقێکی سەر بە ئیخوان موسلمینی لوبنان کە ناویان (جەماعە ئیسلامیە)یە، هەیە.
لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزیشدا رۆژنامەنووسێک بەناوی فیراس شوفی، لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی ئەخبار-ی نزیک لە حزبوڵاوە بڵاویکردبووەوە، ئەوەی نوسیبوو: “چالاکییەکانی تورکیا لە لوبنان چەندین شێوازی جیاواز لەخۆدەگرن، هەمووشیان بەیەک ئاڕاستەدا دەڕۆن، ئەویش بەهێزکردنی هەژموونی تورکیایە لە ناو موسڵمانە سونەکانی لوبناندا، بەتایبەتی لە باکووری ئەو وڵاتە، بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هەژموونی سعودیە و ئیمارات لە جەنگی سەرکردایەتیکردنی “سوننەکانی جیهان” کە لە نێوان سعودیە و هاوپەیمانەکانی لەلایەن و تورکیا و هاوپەیمانەکانی لەلایەکی دیکە بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەنووسەکە باسی لە چەند پڕۆژەیەکی تایبەتکردووە کە لەلایەن TIKA (ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاری تورکی)ەوە جێبەجێدەکرێن، پڕۆژەکانیش کردنەوەی رێگاوبان و هەڵکەندنی بیری ئاو و هاوکاری خۆراک دەگرێتەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









