
بافڵ تاڵهبانى | فۆتۆ: SNN
SNN
لە پەیامێکیدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێت: “تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم”.
لە پەیامەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە “وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینە کردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم”.
داواشدەکات “ھەمووان پابەندی رێنماییەکان بن تا پێکەوە رێگر بین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە”
دەقی پەیامەکە:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.
داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.
دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









