
بەرزکردنەوەى ئاڵاى هەدەپە لە ئاهەنگى نەورۆزدا لە ئیستانبوڵ | فۆتۆ: MEO
SNN
پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت: لە ماوەى چوار ساڵدا لەلایەن حکومەتى تورکیاوە 146 سەرۆک شارەوانى سەربە حزبەکەیان لە کارەکەیان دوورخراونەتەوە.
بەپێى راپۆرتێکى 84 پەڕەى کە لەلایەن پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) بڵاوکراوەتەوە لەسەر پێشێلکارییە یاساییەکانى حکومەتى تورکیا بەرامبەر ئەو حزبە، “لە ماوەى چوار ساڵى رابردوودا وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى تورکیا بە بیانووى جیاواز 146 سەرۆک شارەوانى سەربە هەدەپەى لە پۆستەکەیان دوورخستووەتەوە، کە 51 دانەیان لە ساڵى 2019 هەڵبژێردراون و ئەوانەى تریش لە ساڵى 2015 هەڵبژێردراون، لە کۆى ئەو 165 سەرۆک شارەوانییەى کە ئەو حزبە توانیوویەتى لە ساڵى 2015ەوە وەک شایستەى هەڵبژاردن بەدەستى بهێنێت”.
بەپێى راپۆرتەکە یەکێک لەو کەسانەى کە لە پۆستەکەى دوو جار دوورخراوەتەوە ئەحمەد تورک، سەرۆکى شارەوانى مێردین بووە لە ساڵى 2016 لە پۆستەکەى دوورخراوەتەوە، کە پاش هەڵبژاردنەوەى لە ساڵى 2019 بۆ جارى دووەم، پاش تەنیا پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونى دووبارە دوورخراوەتەوە”.
دوورخستنەوەى سەرۆک شارەوانییەکانى هەدەپە لەلایەن حکومەتى تورکیاوە لەژێر ئەو یاسایەدا دەکرێت کە لە ساڵى 2016 لەدواى کودەتاكەى تورکیاوە دەرکرا و بۆ ماوەى دوو ساڵ حاڵەتى لەناکاوى لە تورکیا راگەیاند، هاوکات تۆمەتى هاریکاریکردنى تیرۆریستانیش کە مەبەست لێى (پارتى کرێکارانى کوردستان)ە یەکێکى ترە لەو پاساوانەى کە تورکیا لە دژى بەرپرسانى هەدەپە لە پۆستە حکومییەکاندا بەکاریدەهێنێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









