ماوەی سزاکەی لە زیندان تەواو دەکات؛ بەڵام دوژمنەکەی هەر دەیکوژێت

ئالان محەمەد و عومەر عەبدوڵا، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
لە ماوەی 15 کاتژمێریدا، دوو کەس لە دوو رووداوی جیادا بە گوللـە کوژران، یەکێکیان پیاوێکە کە دوژمنداربووە، ئەگەرچی پێشتر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە زیندان سزادراوە، بەڵام کێشەکانی کۆتایی نەهاتووە و لەلایەن دوژمنەکەیەوە کوژراوە و ئەوەی دیکەش مێردمنداڵێکە کە تەمەنی تەنیا 15 ساڵە.
پۆلیسی ڕاپەڕین لە رێگەی SNNەوە وردەکاری رووداوەکان ئاشکرادەکات، لەبارەی یەکەم رووداوەوە دەڵێت: “کوژراوەکە پیاوێکی تەمەن 56 ساڵە بەناوی عومەر عەبدوڵا، ئەو کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە و دوژمنەکانی دەستیان پێی گەیشتووە”.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین روونیکردەوە: “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە مەیدانی ناحیەی حاجیاوای قەزای ڕانیە عومەر عەبدوڵا لایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و چەند گوللـەیەک بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە، قوربانیەکە دانیشتووی ناحیەی بێتواتەی قەزای ڕانیەیە”.
وتیشی: “دوای رووداوەکە بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی”.
SNN لە بەدواداچوونەکانیدا زانیویەتی، عومەر عەبدوڵا لە ساڵی 2012 وە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و دوژمنداریەوە لەگەڵ بنەماڵەیەکی ناحیەی بێتواتە چووەتە زیندان، سزاکەی پێنج ساڵ بووە، ئەگەرچی کۆتایی بە سزاکەی هێناوە، بەڵام دوژمنەکانی لەو بنەماڵەیەی کە کێشەی لەگەڵیدا هەبووە لێی خۆشنەبوون، کەسێک لە بنەماڵەکە وەک تۆڵەکردنەوە کوشتوویەتی”.
لەبارەی رووداوی دووەمەوە، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەکرد: “ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ بە ناوى ئالان محەمەد کە پیشەی شوان بووە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی لەسەر زێی بچوک لە قەزای پشدەر لە شوێنێکی نادیارەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دوای لێکۆڵینەوەی ورد پۆلیسی ڕاپەڕین بکوژەکەی دەستگیر کردووە”.
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: “بکوژى مێردمنداڵەکە دەستگیرکراوە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی: بەهەڵە تەقەیکردووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









