
شارەزوور
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە ئامانجی پاكڕاگرتنی ژینگە و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل و بە كەلتووركردنی پاسكیلسواری، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرزش و لاوانی قەزای شارەزوور گەورەترین پەیكەری پاسكیلیان لە ناوەندی قەزاكە داناوە، خاوەن پڕۆژەكەش لە SNNەوە باس لە وردەكاری كارەكەی دەكات.
عومەر جەمیل، پەیكەرسازی پەیكەری پاسكیلەكەی شارەزوور بە SNN ی راگەیاند: بیرۆكەی ئەم كارە بۆ بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی شارەزوور دەگەڕێتەوە، داوایان لێكردم بە كارێكی لەو شێوەیە هەستم، منیش بە خۆشحاڵییەوە دەستم بە كارەكە كرد و توانیم لە ماوەی دوو هەفتەدا كارەكە بە كۆتا بگەیەنم، بەجۆرێك كێشی پاسكیلەكە 400 كیلۆگرامە و لە ئاسنی جۆری دژە ژەنگ دروستم كردووە، درێژی پەیكەری پاسكیلەكە چوار مەتر و 75 سانتیمەترە و بەرزیەكەشی سێ مەتر و 30 سانتیمەترە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “تێچووی ئەو پەیكەری پاسكیلە یەك هەزار دۆلارە و تێچووەكەشی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرزش و لاوانی شارەزوورەوە دابینكراوە، زۆریش دڵخۆشم بەم كارە چونكە پاڵنەرێكە بۆ ئەوەی خەڵكانێكی زیاتر ڕوو لە بەكارهێنانی پاسكیل بكەن لە بری بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل لە ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی رۆژانەیاندا”.
ئەو پەیكەرسازە ئەوەشی خستەڕوو: خۆشبەختانە شەقامەكانی شارەزووریش تاڕادەیەكی باش بۆ بەكارهێنانی پاسكیل گونجاون لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووی مادییەوە سودی بۆ بەكارهێنەرانی پاسكیل هەیە و لە بری ئەوەی ئۆتۆمبێل بەكاربهێنن، هەروەها سوودی تەندروستی بۆ جەستەی پاسکیلسوارەکەش دەبێت، جگە لەوەی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل ژینگەی ناوچەکە پاکدەکاتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









