تەندروستى سلێمانى: یارمەتیمان بدەن لە دۆزینەوەى کەسوکارى ئەو خێزانەى گیانیان لەدەستدا

ئۆتۆمبێلى ئەو خێزانەى کە گیانیان لەدەستدا لەکاتى گڕگرتنیدا | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستيى سلێمانى رایگەیاند: تا ئێستا کەسوکارى ئەو خێزانە نەدۆزراونەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان گڕیگرت و سووتان، وتیشى: “قوربانییەکان پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ”.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگاى ڕانیە ـ دوکان ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى (تۆیۆتا پرادۆ) بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ئاگرى تێبەربوو و سووتا، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتى بە سووتان گیانیان لەدەستدا کە ئەندامى یەک خێزانن.
لەو بارەیەوە کەمێک لەمەوبەر یاد نەقشبەندى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستيى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەداخەوە تا ئێستا ناسنامەى ئەو خێزانە دیار نییە کە ئەمڕۆ سووتان و گیانیان لەدەستدا، بەهۆى ئەوەى رێژەى سووتانەکەیان زۆر زۆرە ناتوانرێت تەنانەت رەگەزەکەشیان دیارى بکرێت، ئەوەى هەیە و بۆمان دەرکەوتووە تەنیا ئەوەیە کە لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ پێکهاتوون”.
وتیشى: “داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هەرکەس زانیارى هەیە لەبارەى ئەو خێزانە یان تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەیانەوە بە زووترین کات پەیوەندیمان پێوەبکات، بۆ ئەوەى یارمەتیدەرمان بێت لە دۆزینەوەى کەسوکارى ئەو خێزانە”.
پێشتر قایمقامیەتی قەزای دوکان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە لەبارەى رووداوەکەوە کە تێیدا هاتووە، “رووداوەکە لە نزیک گوندی (بێستانە) روویداوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی: تۆیۆتا قەمەرە و تۆیۆتا پرادۆ و بارهەڵگێرێک، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا پرادۆ سووتاوە و سەرنشینەکانی کە چوار کەسن بە تەواوی سووتاون و گیانیان لەدەستداوە”.
هەر لەوبارەیەوە سیروان سەرحەد، قایمقامى دوکان بە SNNى راگەیاند: “داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هەر کەس ئەو تابلۆى ئۆتۆمبێلە دەناسێتەوە پەیوەندى بە کەسوکارەکەیەوە بکات، چونکە بەهۆى شێوانى تەرمى تەواوى ئەندامانى ئەو خێزانەى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى ڕانیە – دوکان ئۆتۆمبێلەکەیان گڕیگرت و گیانیان لەدەستدا ناناسرێنەوە، تاکە زانیارى کە هەیە ئەوەیە دانیشتووى شارى سلێمانین”.
وتیشى:” بەهۆى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە کڕین و فرۆشتنى زۆرى پێوەکراوە نازانرێت لە بنەڕەتدا هى کێیە و ناتوانرێت بەتەواوەتى سوود لە زانیارییەکانى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى وەربگیرێت”.

وێنەى تابلۆى ئۆتۆمبێلى ئەو خێزانەى کە سووتان و گیانیان لەدەستدا
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









