
سەڵاح کوێخا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌به‌ر ته‌واوبوونى ماوەکەی، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو پۆسته‌كه‌ى راده‌ستى قایمقامى كفرى بكات. به پێى زانیارییه‌كان قایمقامهكهى كفرى كاربهرێكخهر ده‌بێت و چه‌ند كه‌سێكى تر به‌نیازى ئه‌و پۆسته‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان پۆسته‌كه‌ى ڕاده‌ستى جه‌لال شێخ نورى قایمقامى كفرى ده‌كات و قایمقامى كفرى وه‌كو كاربهرێكخهر پۆستى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رێوه‌ده‌بات و فهرمانهكهى له وه‌زاره‌تى ناوخۆیه.
وتیشى: پۆسته‌كه كه پشكى یه‌كێتییه له ئێستادا چه‌ند كه‌سێك داوایان كردووه له‌وانه “پۆڵا سیروان تاڵه‌بانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان، شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین”. هاوكات چه‌ند كه‌سێكى تر به‌نیازى ئه‌و پۆسته بوون به‌ڵام لێى كشاونه‌ته‌وه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN تاوه‌كو ئێستا له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه نه‌توانراوه هیچ یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى داوای پۆستى ئیداره‌ى گه‌رمیانیان كردووه یه‌كلایی بكرێته‌وه، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو كه‌سێك بۆ ئه‌و شوێنه دابنێت و به پێى زانیارییه‌كان به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى گه‌رمیان له هه‌موویان نزیكتره له‌و پۆسته.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان بڕیاره له راده‌ستكردنى پۆستى ئیداره‌ى گه‌رمیان، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى مه‌راسیمێكى تایبه‌ت بێت له شارى كه‌لار وه‌كو رێزلێنانێك له كاره‌كانى سه‌لاح كوێخا له ماوه‌ى كاركردنى وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
سه‌ڵاح كوێخا له كۆتایى ساڵى 2010 وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو له ساڵى 2016 له كاتێكدا ته‌مه‌نى گه‌یشته خانه‌نیشین بوون، به‌ڵام له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ماوه‌ى دوو ساڵى بۆ درێژكرایه‌وه. دواتر له ساڵى 2018 جارێكى دیكه ماوه‌كه‌ى تاوه‌كو 1ى ته‌مموزى 2020 درێژكرایه‌وه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









