
واشنتن
SNN
ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی فراوان بە بەشداری 250 هەزار کەس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دژ بە دیاردەی رەگەزپەرستی و بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن پۆلیسەوە دژ بە کەسانی رەشپێست، بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی میدیاکانی ئەمریکا خۆپیشاندانەکە لە ژێر ناوی “ئەژنۆت لەسەر ملمان لادە” بەڕێوەدەچێت، وەک ئاماژەیەک بۆ چۆنیەتی کوژرانی جۆرج فلۆید هاووڵاتیی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری ئەو هاووڵاتییە رەشپێستە ئەمریکیانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون، چەندین وتار بەڕێوەبچێت، شوێنی وتاردانەکەش هەمان ئەو شوێنە دیاریکراوە کە مارتن لوسەر کینگ وتارە ناودارەکەی “من خەونم هەیە”ی پێشکەشکرد کە ناوەڕۆکەکەی داکۆکیکردن بوو لە مافی کەسانی رەشپێست.
خۆپیشاندانە فراوانەکانی ئەمریکا کە لە رابردوودا دژ بە رەگەزپەرستی بەڕێوەدەچوون، لەدوای دەرکردنی چەندین بڕیار لە بەرژەوەندی ئەو توێژەی کۆمەڵگای ئەمریکی، وەستان، بەڵام لەدوای کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی جەیکەب بڵەیک لەلایەن پۆلیسەوە، لەئێستادا سەریانهەڵداوەتەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









