
وێستگەی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەسەر داوای بەرپرسانی کرماشان، گرێبەستێک بۆ بەستنەوەی کارەبای هەڵەبجە بە بەنداوی داریان لە پارێزگای کرماشان پێشنیارکراوە” و بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا واژووبکرێت.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری کرماشان و بەرپرسانی ئێران پێشنیارمان بۆ کرا کارەبای هەڵەبجە بە کرماشانەوە ببەستینەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لای ئێرانییەكان ئەنجامدانی گرێبەستی لەم شێوەیە لە دەسەڵاتی پارێزگارەكاندایە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان واژووكردنی ئەم پرۆژەیە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە وەك ئیدارەی پارێزگا بەڵكوو لە دەسەڵاتی وەزارەتی كارەبادایە، چونكە ئەم بابەتە پەیوەستە بە دابینكردنی بڕی پارە و وادە و ماوەی گرێبەستەكە، بۆیە ئێمە بابەتەکەمان ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارێزگاری كرماشان گرێبەست واژوو بكات”.
لەبارەی باشترکردنی بڕی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییانی هەڵەبجە، SNN پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەڵەبجەوە کرد و لە وەڵامدا رایانگەیاند: تا کاتی ئەنجامدانی گرێبەستەکە ناتوانن هیچ وردەکارییەک ئاشکرابکەن.
وتەكانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویكردوەتەوە كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا گرێبەستێك لە نێوان پارێزگای كرماشان و هەرێمی كوردستاندا واژوو دەكرێت بۆ بەستنەوەی كارەبای هەڵەبجە بە بەنداوی داریان لە پاوە، چاوەڕوانیش دەکرێت، چوونی كارەبا لە شاری پاوەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، هێندەی دیكە پەیوەندی ئەو دوو شارە لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێزتربکات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









