لە سوتانی باڵەخانەیەکدا یەک دوکان رزگاری دەبێت کە مووچەی فەرمانبەرانی تێدا هەڵگیراوە

وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
باڵەخانەیەک لە شاری کەرکوک سوتا و زیانی یەک ملیۆن دۆلاری بەر دوکانداران گەیاند، بەڵام توانرا دوکانێکی حەواڵەکردنی دراو کە مووچەی فەرمانبەرانی تێدابوو لە سوتان رزگاربکرێت.
باڵه‌خانه‌كه كه به‌شێكى كۆگاى كاره‌بایی بووه به ته‌واوى سوتاوه و ته‌نها یه‌ك دوكان لە سوتان رزگارى بووه، ئه‌ویش دوكانى حه‌واڵه‌كردنى دراوه و یه‌ك ملیۆن دۆلارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى تێدا بووه.
قه‌یس میرزا به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى كه‌ركوك به SNNی راگه‌یاند: له بازاڕى ئه‌حمه‌د ئاغا كه ده‌كه‌وێته شه‌قامى ئه‌تڵه‌سه لە شارى كه‌ركوك ئاگرێك له باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ى دوكان و كۆگاكانى نێو باڵه‌خانه‌كه سوتان كه به‌شێكیان كۆگاى تایبه‌ت به مه‌وادى كاره‌بایی بوون.
وتیشى: به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه زیانى ماددى زۆر به‌ر كۆگاكانى كاره‌بایى نێو باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه به تایبه‌تیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غازى سپلێتى تێدابووه، ئه‌وه وایكردووه ئاگره‌كه زیاتر تهشهنهبسێنێت و نزیكه‌ى چوار كاتژمێر تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سه‌رقاڵى بوون ئه‌وكات توانرا كۆنترۆڵ بكرێت.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌و ئاگره‌وه، قه‌یس میرزا رایگه‌یاند: له لایه‌ن پۆلیسى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌وه نموونه وه‌رگیراوه و تاوه‌كو ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره به نادیارى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: زیانى زۆر به‌ر كۆگاكانى مه‌وادى كاره‌بایى و دووكانه‌كانى دیكه‌ى باڵهكانهكه كه‌وتووه و تیمهكانیشیان بازاڕ و دوكان و باڵه‌خانه‌كانى ته‌نیشت ئه‌و بازاڕه‌یان له سووتان رزگاركردووه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا دووكانێكى دراو گۆڕینه‌وه هه‌بووه و توانراوه ئه‌و تاكه دوكانه له سووتان ڕزگار بكرێت و بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلارى تێدا ده‌ربهێندرێت كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووه.
دوکاندارەکان نیگەرانیان دەربڕی له‌وه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو پێویست نه‌هاتوون به ده‌نگیانه‌وه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









