
ئارسناڵی پاڵەوانی جامەکە
SNN Sport
لە جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە بووەوە و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە لێ بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.
هەردوو یانە بە درێژایی 90 خولەک 1-1 یەکسانبوون، گۆڵی ئارسناڵ سەرەتا ئۆبامیانگ لە خولەکی 12 تۆماری کرد، گۆڵی یەکسانبوونەوەی لیڤەرپوڵ مینامینۆ لە خولەکی 73 تۆماری کردەوە.
دواتر بۆ دیاریکردنی یانەیەکی پاڵەوانی جامەکە، ناوبژیوان لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکانی دوای 90 خولەک یاریکردن هەڵبژارد، تێیدا ئارسناڵ توانی 4-5 یاریەکە بباتەوە و برویستەر لێدانی سزای لە دەستدا.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









