
دیمەنی فڕۆکەیەکی تورکی بە ئاسمانی قەندیلەوە، وێنە: میدیای تورکیا
SNN
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەی سیدەکانی كرد و بەو هۆیەوە مەڕدارانی سنووری سێ شوێن ناوچەكەیان چۆڵكرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست SNN کەوتووە، فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی شەوی رابردوو گوندەکانی چیای زراران و گەرووی كایەڕەشك-یان لە سنووری سیدەكان بۆردومان كردووە.
شایەتحاڵان باس لەوەدەکەن، بەهۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستبووە و ناوچەکەیان جێهێشتووە.
بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە، ههردوو ئۆپراسیۆنەکانى (چنگى ههڵۆ) و (چنگى پڵنگ) له ئێستادا لهلایهن توركیاوه لهناو خاكى ههرێمى كوردستان بهڕێوهدهبرێن و تا ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و دەیان گوندیش چۆڵکراون، جگە لەوەی زیانێکی زۆری بە رەز و باخ و سروشتی ناوچەکان گەیاندووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









