وێنە:هەموو شتێک لەسەر سیمیناری تایبەت بە کێشەکانى یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان بخوێنەرەوە

سیمینارێک بۆ چارەسەر کردنى کێشەکانى یەکێتیى تۆپی پێی کوردستان
ئەردەڵان محەمەد – SNNsport
بەبێ ئامادەبوونى ئەندامانى زۆنى سەوزى یەکێتیى تۆپی پێی کوردستان و لیژنەى ئۆڵۆمپی کوردستان، سیمینارێک لە سلێمانی بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى یەکێتیى تۆپی پێی کوردستان بەڕێوەچوو.
هاوکار سالار ناوبژیوانی نێودەوڵەتى و مامۆستاى زانکۆ هەستا بەئەنجامدانى سیمینارێک بۆ کێشەکانى وەرزش بەگشتى و تۆپی پێ بەتایبەتى و دۆزینەوەى رێگا چارەیەک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، لەسیمینارەکەدا بەرپرسانى یەکێتیی تۆپی پێى سلێمانى و وەرزشکارە دێرینەکان و راهێنەران و نوێنەرى دەزگاکانى راگەیاندن ئامادەبوون.
هاوکار سالار ناوبژیوانى نێودەوڵەتى ئەوەى خستەڕوو:” دواى روودانى ئەم کێشەیە ئێمە حەز دەکەین رێگا چارەیەکى یاسایی بۆ بدۆزینەوە، هەروەها رێکخستن و نزیکبوونەوەى بۆچوونەکانە، بۆیە دەمانەوێت ئەم شتانە بەسیستەم و بە هەڵبژاردن چاک بکەینەوە، لەبەرئەوە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانمان دروستکردنى لیژنەیە بۆ یەکێتیی تۆپی پێ نەک ئەندامانى یەکێتیەکە بۆ خۆیان لیژنەبن”.
راشیگەیاند:” نەک تەنها ئێمە، بەڵکو بەرپرسان و وەرزشکارانیش حەزیان بەم بارودۆخە نیە، هەرچەندە خۆشیان دەزانن کە ئەم ئیشە شتێکی نادروستە و شتێکى هەڵەیە، چونکە ئیشەکان شەخسین و حزب دەستێوەردان دەکات تێیدا، بۆیە کەموکوڕی زۆر هەیە لە بڕیاردانى حزب یاخود کارگێڕى، سەرەڕاى هەوڵەکانى ئێمە بۆ دۆزینەوەى رێگا چارەیەک، بەڵام بەداخەوە هیچ بەرپرسێکى یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان ئامادە نەبووە”.
لەلاى خۆیەوە حەمید خالید ئەندامى پێشووى یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان و وەرزشکارى دێرین ئاماژە بەوە دەدات:” لە دواى یەکگرتنى هەردوو ئیدارەی سلێمانى و هەولێر تائێستاش یەکێتیی تۆپی پێ و لیژنەى ئۆڵۆمپیى کوردستان بە رێکەوتن بووە پێنج ئەندام بە پێنج ئەندام کە ئەم شتەش لە هیچ شوێنێکى ئەم دنیایەدا نەبووە، بۆیە دەبێت رێککەوتنى پەنجا بە پەنجایە نەمێنێت و هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەردى بۆ بکرێت بە پێى رێسا و یاسای خۆى ئەوەش سەنگى مەحەکە”.
حەمید وتیشی:” ئێستاش کۆمیتەى تەنفیزى لیژنەى ئۆڵۆمپی لەسەر ئەم کێشەیە دانیشێت بۆ چارەسەر کردنى کێشەکە دڵنیابە، ئەگەر 12کەس بن بەهەمان شێوە شەش کەس بە شەش کەس دەبن، بۆیە زۆر دەگونجێت ئەوە رووبدات، لەبەرئەوەى ئێرە کوردستانە، لەبەرئەوە هەرچییەک رووبدات و زۆربەمان کە قسە دەکەین خاوەنى قسەى خۆمان نین”.
لەلاى خۆیەوە عەباس عەلی ئەندامێکی یەکێتیی تۆپی پێى سلێمانى لەسەر ئەم کێشەیە راى جیاوازى هەیە ئەوەی خستەڕوو:” بەداخەوە نەدەبووایە ئەم کێشانەى یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان بگەیشتایە بەم رۆژە کە وەرزشکاران و راگەیاندنکاران بێن سیمینار بکەن کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو دەبووایە بەپێچەوانە بووایە، چونکە ئەوان بەشی سەرەوەى هەڕەمەکەن، لەبەرئەوە دەمانەوێت پەیامێک ئاڕاستەى یەکێتیی تۆپی پێ و لیژنەى ئۆڵۆمپی کوردستان بکەین کە رێگا چارەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەم دوورکەوتنەوەیە لە وەرزش و چەند بڕیارێک لە ماوەى مانگێکدا بدەین”.
عەباس ئاماژە بەوە دەدات:” ئامادەنەبوونى بەرپرسانى یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خۆیان هۆکارى ئەم کێشەیەن، چونکە ئەندامانى یەکێتیەکە دابەشکراون بەسەر زۆنى سەوز و زەردا، هەروەها هۆکارێکیترى ئەم کێشانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ لیژنەى ئۆڵۆمپی کوردستان پەنایان بردووە بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بەرێگایەکى نایاسایی و دواى دوو رۆژیش بڕیارەکەیان هەڵوەشایەوە”.
بەڕاى رۆژنامەنووسان و چاودێران و شارەزایانى وەرزش لە کوردستان، ئەنجامنەدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بۆ لیژنەى ئۆڵۆمپی و یەکێتیی تۆپی پێى کوردستان، هۆکارێکە بۆ ئەم هەموو کێشەیە کە رووبەڕووى وەرزشی ئەم هەرێمە ببێتەوە، چونکە لەئێستادا زۆربەى بەرپرسانى دەزگا وەرزشییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ سەر هەردوو حیزبی دەسەڵات دابەشبوون.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









